منداڵێك ئایپاده‌كه‌ی باوكی نیو سه‌ده قوفڵ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
باوكێك ئایپاده‌كه‌ی خۆی به قوفڵدراوی ده‌داته ده‌ست منداڵه‌كه‌ی، به‌ڵام دوای ئه‌وه تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بێت كاتێك ده‌بینێت به‌هۆی نووسینی پاسكۆدی هه‌ڵه له‌لایه‌ن منداڵه‌كه‌ی، ئایپاده‌كه‌ی نیو سه‌ده قوفڵ ده‌بێت.
وێبسایتی "بزنس ستاندارد"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، منداڵێكی ته‌مه‌ن 3 ساڵه، ئایپاده‌كه‌ی باوكی تا ساڵی 2067 قوفڵ داوه، ئه‌ویش به‌هۆی نووسینی پاسكۆدی هه‌ڵه.
منداڵه‌كه زۆر هه‌وڵیداوه قوفڵه‌كه بكاته‌وه، به‌ڵام هه‌موو جار به هه‌ڵه نووسیویه‌تی، بۆیه ئامێره‌كه ئێستا نووسیویه‌تی: "دوای 25 ملیۆن و 536 هه‌زار و 442 خووله‌ك، چاوه‌ڕێ بكه، ئینجا پاسكۆده‌كه لێبده تا ئایپاده‌كه ببێته‌وه".
به گوێره‌ی "نیویۆرك ده‌یلی نیوز"، دابه‌شكردنی ئه‌و ژماره خووله‌كانه‌ی سه‌ره‌وه، ده‌كاته نزیكه‌ی 48 ساڵ و نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌ی دیكه، به‌و پێیه‌ش ئه‌و پیاوه ده‌بێته تا ساڵی 2067 چاوه‌ڕێ بكات تا ئایپاده‌كه‌ی بكاته‌وه.
به گوێره‌ی رێساكانی كۆمپانیای ئه‌پڵ، ئه‌وه‌ی نایه‌وێت ئه‌و ماوه زۆره چاوه‌ڕێ بكات، ده‌توانێت به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئایتونز، پرۆگرامی ئایپاده‌كه‌ی ئه‌پده‌یت بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كۆپییه‌كی وێنه و ڤیدیۆ و داتاكانی هه‌ڵنه‌گرتووه، به یه‌كجاری ده‌سڕێته‌وه و نامێنێت، هیچ رێگه‌یه‌كیش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان نییه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
ئ. م