به ڤيديۆ.. كڵێسه‌يه‌كى مێژوويى رووسيا سووتا
K24 – هه‌ولێر:
له شارى كوندوبۆگا، هه‌ڵكه‌وتوو له باكوورى خۆرئاواى رووسيا، كڵێسه‌ى (ئۆسپينسكايا)ى له دار درووستكراو به ته‌واوى سووتا و بووه خۆڵه‌مێش.
ئه‌و كڵێسه‌يه له سه‌ده‌ى هه‌ژده درووستكراوه و تا ئێستا هۆكارى سووتانى به ته‌واوى ئاشكرا نه‌بووه.
پۆليسى شاره‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن، كه‌سێك به ئه‌نقه‌ست ئه‌و كڵێسه‌يه‌ى سووتاندبێت.
ئ.ر