به ڤيديۆ.. هيندستانييه‌ك سه‌د قامچى له هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
ژنێكى هيندستان له لايه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌يه‌وه به دارێكه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه و به ئاماده‌بوونى ده‌يان كه‌سى خه‌ڵكى گونده‌كه‌ى، سه‌د قامچى لێده‌دات و هه‌ندێك له ئاماده‌بووانيش ده‌يانه‌وێت ده‌ستدرێژى سێكسى بكه‌نه سه‌ر.
سايتى رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێلى بريتانى، گرته ڤيديۆيه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكرايكردووه، كه رووداوه‌كه له گوندى بڵندشه‌هرى ويلايه‌تى ئاتربرديشى هيندستان روويداوه.
پياوه‌كه، به قايشێكى له چه‌رم درووستكراو بێ به‌زه‌ييانه له ژنه‌كه ده‌دات و ئه‌ويش ده‌قيژێنێت و ئاماده‌بووانيش سه‌يريان ده‌كه‌ن.
دادگايه‌كى ناوچه‌كه به چاوپۆشين له بنه‌ماكانى دادپه‌روه‌رى سزاكه‌ى دياريكردووه و رايگه‌ياندووه، به هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و ژنه په‌يوه‌ندى سۆزدارى له‌گه‌ڵ كه‌سێكى ديكه هه‌بووه و له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه چووه‌ته ماڵى ناسيارێكيان، تاوانباره و سزاكه‌ى 100 قامچييه.