خانمە سەربازێکی ئەمەریکی لە عێراق هاوسەرەکەی دووچاری سەرسوڕمان دەکات

هەشت مانگە لە عێراقە و لە ئەرکدایە

K24 – هه‌ولێر:

ملازمی دووەمی ئەمەریکی، جەیمی دۆگلاس لە عێراقەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەمەریکا تاکو هاوسەرەکەی دووچاری سەرسوڕمان بکات.

جۆردان پرویت لە سەنتەری راهێنانی سەربازیی ویلایەتی تێکساس دووچاری سەرسوڕمان دەبێت کاتێک هاوسەرەکەی کە هەشت مانگە لە عێراقە دەگەڕێتەوە و باوەشی پێدا دەکات.

لە لێدوانێکی بۆ سی بی ئێس نیوز، پرویت رایگەیاند: "دواتر لە ڤیدیۆکە تەماشام کرد کە پێنج جار باوەشم پێدا کردووە. لە ماوەی هەشت مانگی رابردوو هەموو رۆژێک بە خۆمم دەگووت، خۆزگە لێرە دەبوو و باوەشم پیایدا دەکرد".

یەکێک لەو کەسانەی لە شوێنی بە یەکتر شادبوونەوەکە ئامادەبووە دەڵێت، هەر کەسێک ئەو دوو هاوسەرەی ببینیایە، دەیگوت نەک هەشت مانگ، ماوەی هەشت جار ژیان کردن لەیەک دوورن.

جەیمی سەرۆکی پزیشکانی یەکەیەکی سەربازیی ئەمەریکایە لە عێراق و هەشت مانگە ئەو ئەرکەی پێ سپێردراوە، بەڵام وەک پزیشکێک دەڵێت: "هیچ دەرمانێک هێندەی باوەشکردن بە خۆشەویستانت چارەسەرت ناکەن".

ئەگەر چی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا داوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بۆ کشانەوە لە عێراقیش نەکردووە.

لە دوای هاتنی داعش بۆ عێراق، ئەمەریکا ژمارەی سەرباز و راوێژکارە سەربازییەکانی زیاتر کردووە و لە چەند رۆژی رابردووش، دەنگۆی گەڕانەوەی بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا بۆ چەند ناوچەیەکی کەرکووک و دیالە بڵاوکرایەوە.

H.J