ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى ده‌بێته جێى ئومێدى كورد له جيهان و پێكهاته‌كان له ناوخۆدا
K24 – هه‌ولێر:
له ئاستى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستاندا پرسى ريفراندۆمى 25ى ئه‌يلوول مژارى گه‌رمى خه‌ڵك و لايه‌نه سياسييه‌كانه و تا دێت بازنه‌ى پشتيوانييه‌كان له سه‌رخستنى پرۆسه‌كه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان زياتر ده‌بن. هاوكات ئه‌مڕۆ نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ئه‌و پرسه‌ى له گه‌وره‌ترين ناوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى كه ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تييه خسته به‌ر باس و هيچ وڵاتێك نه‌يارێتى خۆى له ئاستيدا نه‌خسته‌ڕوو. له لايه‌كى ديكه‌وه بڕياره ليژنه‌ى باڵاى ريفراندۆم بۆ مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى ئه‌و پرسه سه‌ردانى وڵاتانى دراوسێ بكات.
سه‌میر سه‌لیم كارگێڕی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له‌كاتی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژ، به كوردستان24ی راگه‌یاند، یه‌كگرتوو جگه له‌وه‌ی پشتگیری له ریفراندۆم ده‌كات جه‌ختیش له‌سه‌ر پێداویستییه‌كانی سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كاته‌وه.
هاوكات ئه‌مڕۆ نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان به‌شێكى وتارى خۆى كه له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له باره‌ى عێراقه‌وه پێشكه‌شيكرد، تايبه‌تى كرد بۆ پرسى ريفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و بابه‌ته‌ى خسته به‌ر چاوى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌وه‌ش دووه‌م جاره له‌و ئه‌نجوومه‌نه‌دا پرسى ريفراندۆم بخرێته به‌ر چاو.
یان كۆبیش نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له رایگه‌یاند، سه‌ركردایه‌تی كورد بڕیاری داوه 25ى ئه‌یلول ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامبدات و كۆبیش پێشنياى خۆى خسته به‌ر ده‌ست سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرێس و گوتى: پێويسته ئه‌م پرسه به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یه‌كلابكرێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره دژایه‌تیه‌ك بۆ ریفراندۆم ده‌رببڕێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆم رايگه‌ياند، په‌رله‌مانی ئه‌وروپا گڵۆپی سه‌وزی بۆ كورد هه‌ڵكردووه و پشتگیری خۆیان بۆ ریفراندۆم و سه‌به‌خۆیی كوردستان ده‌ربڕیووه.
محمه‌د ئیلخانی نوێنه‌ری توركمانه‌كان له لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆم باس له هه‌نگاوی دووه‌می لیژنه‌كه‌ش كرد،كه بڕیاره سه‌ردانی وڵاتانی دراوسێ و زلهێزه‌كان بكات.
جگه له پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان له شارى كه‌ركووكيش پێكهاته‌ى توركمان دەیانەوێت شارەکەیان بەشێک بێت لە ھەرێمی کوردستان و ئامادەن بەشداری لەڕیفراندۆمەکەی 25ی ئەیلول بکەن، کوردستان24 پڕۆژەیەکی تورکمانیەکان ئاشکرا دەکات کە بەشێکی زۆری ھێزە تورکمانیەکان لەسەری کۆکن، بەڵام بەشێکی دیکە لە تورکمان بەبێ ھیچ مەرجێک بەشداری ريفراندۆمى 25ى ئه‌يلوول دەکەن.
شاره‌زايانى سياسيش و توێژه‌رانيش له‌و بڕوايه‌دان ريفراندۆم كورد له سه‌ربه‌خۆيى يه‌كجاره‌كى نزيك ده‌خاته‌وه و له‌و باره‌يه‌وه، خالید خەیاتی مامۆستا و لێکۆڵەر لە زانستی سیاسی، ده‌ڵێت: ئەنجامدانی ریفراندۆم ھەنگاوی یەكەمە بۆ سەربەخۆیی كوردستان، میللەتی كوردیش مافی خۆیەتی دەوڵەتی خۆی ھەبێت. بۆیە پێویستە لە ئاستی ناوخۆیی لایەنەكان بەھێزبن و یەكبگرن بۆ ئەوەی ریفراندۆم سەركەوتنێكی بەرچاو بەدەستبێنن.
به گوێره‌ى نه‌خشه‌ڕێى سه‌ربه‌خۆييدا، هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامى ريفراندۆم ده‌كاته مژارى سه‌ره‌كى دانووستان و وتوێژه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و وڵاتانى دراوسێ و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ريفراندۆم ده‌بێته كارنامه‌ى سياسى كورد بۆ قۆناغى داهاتوو له پێناو هێنانه‌دى سه‌ربه‌خۆيى يه‌كجاره‌كى.
له ناو كوردانى وڵاتانى ديكه‌شدا پرسى ريفراندۆم بووه‌ته جێى ئومێدى كوردان و به ئومێده‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و پرۆسه‌يه و وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكى نه‌ته‌وه‌يى هه‌ژمارى ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌يه‌وه، كه‌سایه‌تی و رۆشنبیر و نوسه‌رانی كورد له كازاخستان به‌گرنگیه‌وه ده‌ڕواننه پرۆسه‌كه و داواكارن له رۆژی 25ى ئه‌یلوول سه‌رجه‌م كوردستانیان به به‌ڵێ ده‌نگ بده‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، بۆ وه‌دیهێنانی خه‌ونی باب و باپیرانیان، كه دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستانه.
له رۆژهه‌ڵاتى كوردستانيشه‌وه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بڕيارى ريفراندۆم له ئاستى ميليدا و له ناو كورددا پشتيوانى لێده‌كرێت، هاوكات كه‌سايه‌تى و لايه‌نه سياسييه‌كانى ئه‌و پارچه‌يه‌ى كوردستان پشتيوانى خۆيان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه دووپاتكردووه‌ته‌وه.