ئیسرائیل پێگەیەکی ئێرانی لە سووریا بۆردومان کرد

هۆشداریش دەداتە سووریا

K24 – هه‌ولێر:

سووپای ئیسرائیل پێگەیەكی فیلەقی قودسی ئێرانی لە سووریا بۆردومان كرد.

سووپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئێران لە سووریا و هۆشداریشی دایە سووریا بیر لە هێرشکردنە سەر خاک و سوپای ئیسرائیل نەکاتەوە.

لەبارەی هێرشەکان، میدیاکانی سەر بە حکومەتی سووریا دەڵێن: "ئیسرائیل بە مووشەکی زیرەک هێرشێکی چڕی کردووە، بەڵام زۆربەی ئەو مووشەکانە نەگەیشتوونە ئامانج و پووچەڵکراونەتەوە".

ئیسرائیل چەند جارێک هۆشداری داوەتە سوپای ئێران و میلیشیاکانی لە خاکی سووریا بچنەوە دەرەوە، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت، ئەوان لەسەر داوای حکومەتی سووریا هاتوونەتە ناوچەکە و لەسەر داوای ئەوانیش ناوچەکە جێدەهێڵن.

 

Reuters

H.J