كاره‌كانی لووتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له زه‌هرانی سعوودیه ده‌ستیپێكرد
K24 - هه‌ولێر:
كاره‌كانی 29یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، له شاری زه‌هرانی رۆژهه‌ڵاتی سعوودیه ده‌ستیپێكرد و زۆرێك له سه‌ركرده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و سه‌رۆك و به‌رپرسانی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ی بوونه.
له‌م لووتكه‌یه‌دا، 17 پادشا و سه‌رۆكی عه‌ره‌ب له 22 ده‌وڵه‌تی جیاوازه‌وه به‌شدارییان تێداكردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، مو‌سا فیكی، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌فریقا و فێدریكا مۆگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
لووتكه‌ی 29یه‌مین، وڵاتی عه‌ره‌بی سعوودیه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و له ده‌ستپێكیشدا، شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، گوتی: "كێشه‌ی فه‌له‌ستین كێشه‌ی له پێشینه‌ی ئێمه‌یه و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌مێنێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان له وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆدا، كه پایته‌ختی قودس ده‌بێت، به مافه‌كانییان ده‌گه‌ن".
له باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی یه‌مه‌نیش، شای سعوودیه، به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی میلیشیا حووسییه‌كانی سه‌ر به ئێران.
شا سه‌لمان، پێشوازیشی له راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كرد، كه ئاراسته‌كردنی مووشه‌كی بالیستی بۆ سعوودیه ئیدانه‌كردووه و گوتی: "ژماره‌ی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئاراسته‌ی سعوودیه كراون، گه‌یشته 119 مووشه‌ك".
هاوكات هۆشداری له هه‌ڵسوكه‌وته مه‌ترسیداره‌كانی ئێران دا به مه‌ترسی وه‌سف كرد له ناوچه‌كه و وڵاتانی دراوسێی وه‌سفی كرد.
ا. م