هه‌ژده‌هه‌مين سه‌ربازى توركيا به ده‌ستى يه‌په‌گه كوژرا
K24 – هه‌ولێر:
هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين به‌رده‌وامه و له نوێترين پێشهاتدا، سوپاى توركيا، دانى نا به كوژرانى سه‌ربازێكى ديكه‌يدا.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى 9ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2018، بۆ 21ه‌مين رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك هێرشه‌كانى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى بۆ سه‌ر سنوورى كانتۆنى عه‌فرين له رۆژئاواى كوردستان به‌رده‌وامه و به‌و هۆيه‌وه ده‌يان هاووڵاتى مه‌ده‌نى گيانيان له‌ده‌ستدا و سه‌دانى ديكه پێكراوون و ناوچه‌كه رووبه‌ڕووى ره‌وشێكى ناهه‌موار بووه‌ته‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا، سوپاى توركيا ئاشكرايكرد، ئه‌مڕۆ سه‌ربازێكى ديكه‌يان له ميانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه و شه‌ڕى دژ به يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و يه‌كينه‌كانى پاراستنى ژنان (يه‌په‌ژه) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) كوژراوه.
به كوژرانى ئه‌و سه‌ربازه ژماره‌ى سه‌ربازه كوژراوه‌كانى سوپاى توركيا وه‌ك ئه‌وه‌ى به ره‌سمى توركيا دانى پێدا ناوه گه‌يشته 18 سه‌رباز.
له به‌رامبه‌ردا راگه‌ياندنى يه‌په‌گه رايگه‌ياندووه، ژماره‌ى سه‌ربازه كوژراوه‌كانى سوپاى توركيا و ميليشياكانى هاوپه‌يمانى زۆر له‌وه زياتره كه سوپاى توركيا دانى پێدا ناوه.
وێڕاى كوژرانى 18 سه‌ربازى سوپاى توركيا، يه‌په‌گه توانيويه‌تى له رێگه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌ى ڤيديۆييه‌وه تێكشكاندن و ته‌قاندنه‌وه‌ى چه‌ندين تانك و زرێپۆش و بارهه‌ڵگرى سه‌ربازى سوپاى توركيا پشتڕاستبكاته‌وه.
هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين به به‌شدارى نزيكه‌ى 30 هه‌زار له چه‌كدارانى گرووپ و مليشيا ئيسلامييه‌كانى سه‌ر به "سوپاى ئازادى سووريا" رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" ده‌ستيپێكرد و هه‌ردوولاى شه‌ڕه‌كه رۆژانه زانيارى له باره‌ى زيانى گيانى و ماڵى يه‌كدى بڵاوده‌كه‌نه‌وه.