شه‌وى رابردوو حه‌شد و سوپا به نيازى چى بوون.. چى روويدا
K24 – هه‌ولێر:
شه‌وى رابردوو، له باشوورى كه‌ركووك هێزه‌كانى ميليشياى حه‌شد و سوپا و ده‌ستتێوه‌ردانى خێرا و پۆليسى ئيتيحادى نامه‌يه‌كيان ئاراسته‌ى وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده له ميحوه‌رى باشوورى كه‌ركووك كردبوو، تێيدا داوايانكردبوو، له ماوه‌ى ته‌نيا دوو كاتژمێردا خۆيان بپێچنه‌وه و سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانيان چۆڵ بكه‌ن.
ئه‌و هێزانه‌ى عێراق به پاڵپشتى تانك و زرێپۆش و چه‌كى قوورس به‌رامبه‌ر به سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه جوڵێندرابوون.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، فه‌رمانده‌ى يه‌كه‌كانى حه‌فته‌ى هێزى پێشمه‌رگه له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا ورده‌كارى رووداوه‌كانى شه‌وى رابردووى خسته‌ڕوو.
ئه‌و ئاشكرايكرد، كه عه‌قڵيه‌تى سه‌ربازى عێراق بڕواى وايه كه ده‌بێت پێشمه‌رگه بگه‌ڕێندرێته‌وه هێڵى سه‌وز.
ئه‌و هێڵه له دواى راپه‌ڕينى ئازارى 1991ه‌وه له نێوان هێزى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقى سه‌رده‌مى رژێمى به‌عسدا هه‌بوو.
ناوچه‌كانى سنوورى هێڵى سه‌وز له لايه‌ن فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانانه‌وه ده‌پارێزرا و وه‌ك سنوورى كاتى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق ده‌ناسرا.
مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ميانى په‌يام و وتاره‌كانيدا كه به بۆنه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانه‌وه پێشكه‌شيكردن، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌و نيازه‌ى عێراق كردبوو.
بارزانى پێشتر رايگه‌ياندبوو، ئه‌وان ده‌يانه‌وێت كورد بگه‌ڕێته‌وه بۆ هێڵى سه‌وز و هه‌ر كات بيانه‌وێت هه‌ولێرى پايته‌خت به هاون و تۆپ تۆپباران بكه‌ن، به‌و پێيه‌ى هێزه‌كانى عێراق بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نزيك قوشته‌په.
پێشتر بارزانى به هه‌موو جۆرێك گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانى عێراقى بۆ سنوورى هێڵى سه‌وزى جاران ره‌تكردبوويه‌وه.
ئاماده‌كارييه سه‌ربازييه‌كان
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، شه‌وى رابردوو، هێزێكی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كانی تازه و گوندی به‌شیر كۆبوونه‌وه، به نیازبوون هێرش بكه‌نه سه‌ر كه‌ركووك و ده‌ستبه‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان و سه‌ربازگه‌ی K1 دا بگرن.
له لايه‌ن خۆيه‌وه له راگه‌يه‌ندراوێكدا ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان هۆشدارى دا له مه‌ترسى په‌لاماردانى كوردستان و كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌يدا هاتبوو: "هێزێکی گەورەی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە بەشیر و تازە سەنگەریان لێداوە، هێزەکان تانک و چەکی قورس و هەمڤی و موشەکیان پێیە".
هه‌روه‌ها هاتبوو: "هێزەکانی عێراق سێ کیلۆمەتر لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە دوورن و بەپێی زانیارییەکان هێزەکان دەیانەوێت دەست بەسەر کێڵگە نەوتییەکان و فڕۆکەخانە و بنکە سەربازییەکان دابگرن".
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین سنوورێک بۆ دەستدرێژییەکانی حەشدی شەعبی دابنێت".
ئاماده‌سازى سياسى
له لايه‌كى ديكه‌وه به گوێره‌ى زانيارى سايتى به‌غدادييه‌ى عێراقى، قاسم سوله‌يمانى نێردراوى خامه‌نه‌ئى بۆ لاى حه‌يده‌ر عه‌بادى، نامه‌يه‌كى خامه‌نه‌ئى گه‌ياندووه‌ته عه‌بادى و تێيدا پشتيوانى هه‌ر هه‌وڵێكى عه‌بادى كردووه بۆ گێڕانه‌وه‌ى كه‌ركووك و رێگرتن له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان.
ئه‌مڕۆش له به‌ياننامه‌يه‌كدا فه‌رمانده‌يى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردبوو، حكومه‌تى عێراق به ده‌ستله‌پشدان و هاندانى بيانى ده‌يه‌وێت په‌لامارى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه بدات.
له ئاستى ناوخۆشدا، ئێواره‌ی دوێنێ، هه‌ریه‌ك له هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بافێل تاڵه‌بانی كوڕی، له دوو په‌یامی جیاوازدا، داوای ئه‌وه‌یان كرد كه‌ركووك و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ڕێوه‌ببردرێت و پێشتریش حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هه‌مان داوای كردبوو.
بافێل تاڵه‌بانی له په‌یامه‌كه‌یدا داوای كردبوو، گفتوگۆی بێ مه‌رج و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ست پێ بكرێت و داواشی له په‌رله‌مانتاره‌كانی یه‌كێتی كرد بگه‌ڕێنه‌وه به‌غدا.
كوڕه گه‌وره‌ی تاڵه‌بانی له په‌یامه‌كه‌یدا راشیگه‌یاندبوو، پێویست دەكات یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ببێتە هۆكاری رزگاركردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و عێراق لەم تاریكییەی كە تێیكەوتوون.
هاوكات داوای ئه‌وه‌ی كردبوو، ئه‌نجوومه‌نێكی نوێ بۆ پارێزگای كه‌ركووك هه‌ڵبژێردرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست بكات پارێزگاریش له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لابدرێت، كه هه‌مان داوای حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقه.
كشانه‌وه يان راده‌ستكردنى سه‌نگه‌ره‌كان
شه‌وى رابردوو، به‌شێك له هێزه‌كانى لیوای 102ی پێشمه‌رگه، به درێژايى 18 كيلۆمه‌تر و به قوڵايى 4 كيلۆمه‌تر سه‌نگه‌ره‌كانى خۆيان له خورماتوو تا مه‌كته‌ب خاليد چۆڵكردووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان 24، دواى پاشه‌كشێى ئه‌و هێزانه‌ی پێشمه‌رگه، چه‌كدارانى سه‌ر به ميليشياى حه‌شد هاتوونه‌ته سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه.
وه‌ك له‌و گرته ڤيديۆيانه ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبيى بڵاويانكردووه‌ته‌وه، به‌شێك له پێداويستى و كه‌لوپه‌لى سه‌نگه‌ره‌كانيش به‌جێهێڵدراوون.
له‌و باره‌يه‌وه، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان ره‌تيكرده‌وه، ئه‌و سه‌نگه‌رانه به رێككه‌وتنى يه‌كێتى و حه‌شد راده‌ستى ميليشياى حه‌شد كرابن.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا گوتيشى: ئه‌وه به‌شێك بووه له پێداويستى هێڵى به‌رگرى هێزى پێشمه‌رگه و له رووى سه‌ربازييه‌وه وا به پێويست زانراوه ئه‌و هێزانه پاشه‌كشه‌يان پێبكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له سه‌نگه‌ره قايمه‌كاندا بتوانن به‌رگرى بكه‌ن.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، پاشه‌كشێى پێشمه‌رگه‌كان به گوێره‌ى پلانێكى پێشوه‌خته بووه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووى نه‌دابا، ئه‌و سه‌نگه‌رانه له رووى سه‌ربازييه‌وه به كه‌وتوو هه‌ژمار ده‌كران، چونكه بنه‌ماى به‌رگرى و خۆ تێدا قايم كردنيان تێدا نه‌بووه.
ره‌تيشيكرده‌وه، ئه‌و ناوچانه‌ى راده‌ستى حه‌شد كراوون، سنوورى كوردستان بووبن.
چۆڵكردنی سه‌نگه‌ره‌كان توڕه‌يى خه‌ڵكى لێكه‌وتووه‌ته‌وه
چۆڵكردنی سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه له ناوچه‌كه، بووه‌ته جێى نيگه‌رانى و ناڕازيبوونى هاووڵاتيانى كوردستان و له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به‌كارهێنه‌ران به توندى ره‌خنه‌يان له‌و هه‌ڵوێسته گرتووه. له به‌رامبه‌ریشدا فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌و پلان و هه‌نگاوانه به به‌شێك له پلانی سه‌ربازی خۆیان ناوده‌به‌ن و ده‌ڵێن: "له پێناو سه‌لامه‌تی پێشمه‌رگه و تۆكمه‌كردنی سه‌نگه‌ره‌كاندا، خۆمان ده‌زانین چی ده‌كه‌ین و چۆن بڕیار ده‌ده‌ین".
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه و سكرتێرى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستان محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24، محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود رايگه‌ياند، به‌داخه‌وه پێم ناخۆشه ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ى عه‌تا و حوسێن مه‌نسووريان تێدا شه‌هيد بوون چۆڵ بكرێن.
گوتيشى: ئێمه هاتووين بۆ به‌رگريكردن له شارى كه‌ركووك و بڕياريشمان ئه‌وه‌يه كه به‌رگرى بكه‌ين.
يه‌كێتى دان به هاتنى هێزه‌كانى حه‌شددا ده‌نێت
مه‌ڵبه‌ندى حه‌مرينى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان سه‌باره‌ت به ره‌وشى ئه‌منى 24 كاتژمێرى رابردووى شارۆچكه‌ى حه‌مرين روونكردنه‌وه‌يه‌كى بڵاو كرده‌وه و تێيدا دانى به‌وه‌دا نا كه ھێزێکی حەشدی شەعبی ھاتووه‌تە بەرامبەر ھێزێکی پێشمەرگە، کە ھێزەکەی پێشمەرگە لەناو کارگەی بلۆکەکانی نزیک (قریە سلام) جێگیرن.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردبوو، دەوروبەری کاتژمێر 12ی شەوی 12/10/2017 فیشەک بەدووری 500 مەتر لە نزیک کۆمیتەى 3 تەقێنراوە و ھەر لەو کاتانەشدا دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بچووک کەلەدەنگی نارنجۆکی دەستییەوە نزیکە بەرامبەر مەڵبەند بەئاڕاستەی کارگەی بەفرەکە بیستراوە.
مه‌به‌ستيان چييه
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا باسى له نيازى سوپا و حه‌شد كرد و گوتى: ئه‌وان ده‌يانه‌وێت وه‌ك چۆن سوننه‌كانيان بێ به‌رگرى كرد و ئه‌وانيان له ناوچه‌كانيان داماڵى و لاوازيان كردن، ده‌يانه‌وێت كورديش وا لێ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌مشه‌و هێزێكى گه‌وره‌ى حه‌شد، فيرقه‌ى زه‌هه‌بى، به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا، فيرقه‌ى نۆى زرێپۆش هێنرابوونه خورماتوو، مه‌به‌ستيان ئه‌وه بوو په‌لامارمان بده‌ن.
گوتيشى: ئه‌و هێزانه مه‌ترسيين بۆ سه‌ر دوورترين گوندى كوردستانيش و نه‌ك كه‌ركووك به‌ڵكو مه‌ترسين بۆ سه‌ر پێنجوێنيش.
په‌يوه‌ندى به عه‌بادييه‌وه كراوه
وه‌ك جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئاماژه‌ى پێكرد، فه‌رمانده‌يى گشتيى پێشمه‌رگه رايسپاردووين خۆمان له شه‌ڕ لابده‌ين، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ڕ رووبه‌ڕوومان بێته‌وه، ئه‌وا ده‌سته‌وه‌ستان نابين.
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه په‌يوه‌ندييان به حه‌يده‌ر عه‌بادييه‌وه كردووه و ئه‌ويش به‌ڵێنى داوه بۆ ماوه‌ى 48 كاتژمێر له‌شكركێشى سوپا بۆ سه‌ر كوردستان رابگرێت و ده‌رفه‌ت بۆ گفتوگۆ بڕه‌خسێنێت، به‌ڵام فه‌رمانده‌كانى ميليشياى حه‌شد و ئه‌فسه‌رانى سوپا، ره‌تيانكردووه‌ته‌وه ئه‌و بڕياره‌ى عه‌بادى جێبه‌جێ بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى سپوتينكى رووسى بڵاويكرده‌وه، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى فه‌رمانيكردووه، بۆ ماوه‌ى 48 كاتژمێر له‌شكركێشى سوپا رابگيرێت.
رێگرييان لێكرا و پيلانه‌كه‌يان شكستيهێنا
دواى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى سوپا و حه‌شد، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه گه‌ڕانه‌وه سه‌نگه‌ره‌كانى پێشه‌وه‌يان و ئه‌وانه‌شى كه له مۆڵه‌ت و پشوو بوون، گه‌يشتنه‌وه سه‌نگه‌ره‌كان و پێشمه‌رگه كه‌وته ئاماده‌باشييه‌وه.
ئاماده‌باشى پێشمه‌رگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێرشه‌كان و هاوكات ره‌تكردنه‌وه‌ى داواكارييه‌كانيان بۆ چۆڵكردنى سه‌رجه‌م ناوچه‌كان، بووه هۆى ئه‌وه‌ى عه‌بادى به په‌له بڕيارى راگرتنى هێرشه‌كه بدات.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌مڕۆ له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌يدا ئه‌وه‌شى گوت: كه هێزى زياتر نه‌هێنراوه‌ته ناوچه‌كه و ته‌نيا ئه‌و هێزانه‌ى له‌وێ بوونه له مۆڵه‌ت و پشوو گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه و چوونه‌ته‌وه سه‌نگه‌ره‌كانيان.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌مشه‌و شكستمان به پيلانه‌كانيان هێنا و ئه‌وان به نياز بوون له دوو كاتژمێردا ناوچه‌كه‌يان بۆ چۆڵ بكه‌ين.
ئه‌وه‌شى گوت: كه ئه‌مريكا و وڵاتانى بيانى سه‌رقاڵى هه‌وڵى چڕوپڕن بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كان نه‌گه‌نه حاڵه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارى و به ئاشتى چاره‌سه‌ر بكرێن.
سه‌ره‌ڕاى ئاماده‌كارييه‌كانى پێشمه‌رگه، له شارى كه‌ركووك، گه‌نجانى خۆبه‌خش به چه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه و ئاماده‌ييان ده‌ربڕى بچنه سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه بۆ به‌رگريكردن.
له لێدوانه‌كانیاندا بۆ كوردستان 24 ئه‌و گه‌نجانه رايانگه‌ياند، "ئه‌وان ئاماده‌ن به خوێنى خۆیان پارێزگاریی له كه‌ركووك و سنووره‌كانی كوردستان بكه‌ن و هیچ هێزێك ناتوانێت پێبنێته خاكی كوردستانه‌وه".