راهێنه‌رێكی ئارجێنتین: مێسی ناتوانێت له مۆندیال سه‌ركردایه‌تی تانگۆ بكات
ئالفیۆ باسێلی كه پێشتر 2 جار ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینای وه‌رگرتووه له دیمانه‌یه‌كدا پێیوایه مێسی ناتوانێت له مۆندیال سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بكات، ده‌شڵێت: مێسی ته‌نیا ئه‌و كاتانه گه‌وره‌یه كه تۆپی له‌ژێر قاچه‌كانی دایه، به‌بێ تۆپ كه‌س حیسابی بۆ ناكات و هیچ چاوێكی له‌سه‌ر نییه.
ئالفیۆ باسێلی ته‌مه‌ن 74 ساڵ، كه پێشتر راهێنه‌رایه‌تی زیاتر له 20 یانه و هه‌ڵبژاردی كردووه، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی (Infobae)ـی ئارجێنتینا، جیاوازی له نێوان مێسی و ماڕادۆنا ده‌كات.
باسێلی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه راسته مێسی له هه‌ساره‌یه‌كی دیكه‌وه هاتووه و له ماڕادۆنا باشتره، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه بۆ كاپتن و سه‌ركرده‌ی تیپ ده‌ست نادات، چونكه ته‌نیا تایبه‌تمه‌ندی هێرشبه‌ری تێدایه و له گۆڵكردن نایابه.
باسێلی ده‌شڵێت: ماڕادۆنا پێشتر كاتێك كاپتنی تانگۆ بوو سه‌ركردایه‌تی هه‌موو هێڵه‌كانی تیپه‌كه‌ی ده‌كرد و جیاواز بوو له مێسی.
باسێلی گوتیشی: پێویسته خۆرخی سامپاولی راهێنه‌ری تانگۆ ئۆتامێندی یان ماسیكرانۆ به كاپتن و گه‌وره‌ی تیپه له مۆندیال ده‌ستنیشان بكات.
باسێلی له كۆتایی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: ئه‌م ده‌ربڕینانه‌ی من واتای كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی مێسی نییه، به‌ڵكوو به‌پێچه‌وانه‌وه پێویسته هه‌موومان نزا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه نه‌خۆش نه‌كه‌وێت و سه‌لامه‌ت بێت، چونكه تاكه هیوای وڵاته‌كه‌ی له مۆندیال.
ئالفیۆ باسێلی له وه‌رزی 1991 تا 1994 راهێنه‌ری تانگۆ بووه، دواتر جارێكی دیكه له نێوان ساڵانی 2006 تا 2008 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینای له‌ده‌ست بووه.