بە ڤیدیۆ... پێشمەرگە بەمشێوەیە شكستی بە ھێرشەكەی حەشدی شەعبی ھێنا

"چەندین تانك و زرێپۆش تێكشكێنراون"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

دوێنێ حەشدی شەعبی بە ھاوكاری تۆپخانەكانی ئێران، ھێرشی كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە نزیك پردێ، دوای چەندین كاتژمێر رووبەڕووبونەوە، ھێزی پێشمەرگە توانی شكست بە ھێرشەكەی حەشد بێنێت.

بە گوێرەی چەند گرتە ڤیدیۆیەك كە دەست كوردستان24 كەوتوون، پێشمەرگە بە ورەیەكی بەرزەوە چەندین كاتژمێر بەرامبەر تانك و زرێپۆشەكانی حەشد دەجەنگێ، بەشێك تانكانەش ئەوانەن كە ئەمریكا و وڵاتانی دیكە بۆ شەڕی داعش بە عێراقی داوە، جگە لەوەش تۆپخانەكانی سوپای پاسداران لە شەڕەكەدا ھاوكاری حەشدی شەعبیان كردووە، بە گوێرە ئامارە سەرەتاییەكانیش ھێزی پێشمەرگە 10 ھەمڤی ئەمریكی و 2 تانك و تانكێكی جۆری ئابرامز ئێم وەن، تێكشكێندراون.