هه‌ڕه‌شه له 280 خێزانی كوردی گه‌ڕه‌كێكی كه‌ركووك ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
280 خێزانی کورد لە گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکووک، هەڕەشەی دەرکردنیان لێکراوە، ئەو هاوڵاتیانەی بۆ کوردستان 24قسەیان کردووە دەڵێن: "هێزێکی ئەمنی هەڵیانکووتاوەتە سەریان و پێیان گوتوون ماڵەکانتان چۆڵبکەن و ئێره جێ بهێڵن".
جه‌ختیان له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، "ئه‌و هێزه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌وان كردووه به‌وانی راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ملكه‌چی داواكارییه‌كانیان نه‌بن ئه‌وا زیندانی دەکرێن".
له‌مباره‌شه‌وه جوان حه‌سه‌ن، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كه‌ركووكیش دەڵێت: "ئەوەی بەرامبەر کورد دەکرێت پێشێلکاری یاسا و مافی مرۆڤە و نەتەوەیەکگرتووەکانیشمان له‌و پێشێلكارییانه ئاگادار کردووه‌تەوە".
H.B