سەرۆك بارزانی بەشداری لە مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانیی ئەمەریكا دەكات

سیلیمان بۆ سه‌رۆك بارزانی: ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین كونسۆڵخانه‌ له‌ شاری هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 5ـی 7ـی 2018 سەرۆك مەسعود بارزانی بەشداری لە مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانیی ئەمەریكادا كرد.

مەراسیمەكە لە لایەن باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق و كونسوڵخانەی ئه‌و وڵاته‌ لە هۆتێل دیڤانی شاری هەولێر به‌ڕێوه‌چوو و ژمارەیەكی زۆر لە باڵیۆز، كونسوڵی وڵاتان، كەسایەتییە سیاسی و ئیداری و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی تێیدا ئاماده‌ بوون.

له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا دۆگڵاس سڵیمان، باڵیۆز و كین گرووس، كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر خۆشحاڵیی خۆیان بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی نیشاندا و دووپاتیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا لە بواری سیاسی و ئابووری و كولتووری كرده‌وه‌.

هەروەها جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌ومی هاوكارییه‌ سەربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆر كردەوە.

وێڕای ئاماژەدان بە بایەخ و پێگەی هەرێمی كوردستان، دووپاتیانكرده‌وه‌، وڵاتەكەیان سەرقاڵی دروستكردنی گەورەترین كونسوڵخانە لەسەر ئاستی جیهان لە شاری هەولێرە، كه‌ ئه‌مه‌ش ڕوونە بۆ بەهێزمانەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان.

H.B