کوردستان24 سەربەخۆیی کوردستان دەباتە کۆنگرێسی ئەمەریکا
K24 – هه‌ولێر:
بۆ يه‌كه‌مجار كوردستان 24 پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌باته كۆنگرێسى ئه‌مريكا و بڕياره رۆژنامه‌ى به‌ناوبانگى واشنتن تايمزيش پاشكۆيه‌كى تايبه‌ت به سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌ربكات و به‌ڕێوبه‌رى گشتى كوردستان 24 له واشنتنه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر بايه‌خى ئه‌نجامدانى ئه‌و كۆنفرانسه ده‌كاته‌وه و رايده‌گه‌يه‌نێت: له ناو كۆنگرێس پشتيوانييه‌كى باشی سه‌ربه‌خۆيى كوردستان هه‌يه.
له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه ميدياييه‌كانى كوردستان 24دا تايبه‌ت به پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان، بڕياره رۆژى هه‌ينى 28ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2017، كۆنفرانێسكى تايبه‌ت له ناو كۆنگرێسى ئه‌مريكا سازبكرێت.
كۆنفرانسه‌كه كاتژمێر 10:00ى سه‌رله‌به‌يانى تا 04:00ى ئێواره بەکاتی واشنتن به‌رده‌وام ده‌بێت و چه‌ندين به‌رپرسى باڵاى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ندامانى كۆنگرێس تێيدا به‌شدار ده‌بن.
ئه‌و كۆنفرانسه له ژێر ناونيشانى (كوردستان، هاوپه‌يمانى ستراتيژى ئه‌مريكا) ئه‌نجامده‌درێت.
پرۆژه‌ى ئه‌و كۆنفرانسه به هاوبه‌شى له نێوان كوردستان 24 و رۆژنامه‌ى به‌ناوبانگى واشنتن تايمز به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
ئه‌مه يه‌كه‌مجاره ده‌زگه‌يه‌كى ميديايى كوردستان و ئه‌مريكا كۆنفرانسێكى له‌و جۆره له باره‌ى پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان له ناو كۆنگرێس ساز بكه‌ن.
هاوكات رۆژنامه‌ى واشنتن تايمزى ئه‌مريكا ئه‌م هه‌فته‌يه پاشكۆيه‌كى تايبه‌ت به كوردستان ده‌رده‌كات و بۆ هه‌موو ئه‌ندامانى كۆنگرێسى ده‌نێرێت.
له‌و باره‌يه‌وه نووره‌دين وه‌يسى، به‌ڕێوبه‌رى گشتى كوردستان 24 له واشنتنه‌وه له باره‌ى بايه‌خى ئه‌نجامدانى ئه‌و كۆنفرانسه رايگه‌ياند، ماوه‌يه‌كه له ئه‌مريكا به گشتى و له ناو كۆنگرێس قسه و باس له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كرێت و كوردستان 24 وه‌ك تاكه ميدياى كورديى لێره‌وه كه‌مپينێكى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان راگه‌ياندووه و له‌گه‌ڵ واشنتن تايمز ئه‌م هه‌فته‌يه كۆنفرانسێكى تايبه‌ت له ناو كۆنگرێس ده‌به‌ستێت و گرنگى ئه‌م كۆنفرانسه له‌وه‌دايه بۆ يه‌كه‌مجاره له باره‌ى سه‌ربه‌خۆييه‌وه ده‌زگايه‌كى كوردى و ده‌زگايه‌كى ئه‌مريكى له ناو كۆنگرێس كۆنفرانسێك ساز ده‌كرێ.
به‌ڕێوبه‌رى گشتى كوردستان 24 گوتيشى: له‌و كۆنفرانسه‌دا ژماره‌يه‌ك به‌رپرسى باڵاى هه‌رێمى كوردستان و كۆنگرێسمانه‌كان و ميدياكاران و چالاكانى مه‌ده‌نى به‌شدارى ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: راسته ره‌نگه لێره‌و له‌وێ هه‌ندێك به‌رپرسى ئه‌مريكى له رووى ديپلۆماسييه‌وه بڵێن ئێستا كاتى ريفراندۆم نييه، به‌ڵام تا ئێستا له ناو كۆنگرێس و له ناو به‌رپرسانى ئه‌مريكا هيچ به‌رپرسێك نييه بە ئاشکرا دژى ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بێت.
روونيشيكرده‌وه، له كۆنفرانسه‌كه‌دا شيكردنه‌وه‌ى بايه‌خى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌كرێت كه له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مريكايه و پێويسته ئه‌مريكا پشتيوانى له سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكات و ئه‌و پاشكۆيه‌ى رۆژنامەی واشنتن تایمزیش بڵاوی دەکاتەوە زۆر بايه‌خى ده‌بێت چونکە رۆژنامه‌کە نزيكه له كۆمارييه‌كان و ئه‌وان له كۆنگرێس زۆرينه‌ن و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌يه‌كه بۆ پشتيوانى ناوخۆيى كۆنگرێس بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان.
به‌ڕێوبه‌رى گشتيى كوردستان 24 باسى له‌وه‌شكرد، پێويسته ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ وڵاتان تاوتوێ بكرێت و له‌و باره‌يه‌وه گوتى: ئێمه ده‌بێت هه‌وڵبده‌ين له‌گه‌ڵ وڵاتانى زلهێز قسه بكه‌ين و دڵنيايى بده‌ين كه ده‌وڵه‌تى كوردستان هۆكارێك ده‌بێت بۆ سه‌قامگيرى و ئاشتيى ناوچه‌كه نەک هەڕەشە. هاوكات ده‌بێت ئێمه راى ناوخۆى خه‌ڵكى كوردستان‌مان پێ گرنگ بێت كه من دڵنيام زۆرينه‌ى ره‌ها له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆيدان.
بڕياره له 25ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2017دا خه‌ڵكى كوردستان له ريفراندۆمێكدا چاره‌نووسى خۆيان ديار بكه‌ن و داواى سه‌ربه‌خۆيى بكه‌ن.