جیهان خۆڵه‌مێشی كاسترۆ ده‌گه‌یه‌نرێته‌ "لانكه‌ی شۆڕش"

خۆڵه‌مێشی كاسترۆ ده‌گه‌یه‌نرێته‌ "لانكه‌ی شۆڕش"

K24 - هه‌ولێر:

دواى راگه‌یاندنی ماته‌مینی سه‌رتاسه‌ری له‌ كوبا، شه‌قامه‌كانی هاڤانای پایته‌خت بێده‌نگه‌، میوزیك قه‌ده‌غه‌كراوه‌ و شوێنه‌كانی فرۆشتنی مه‌ی داخراون.

پێشبینی ده‌كرێ، ده‌یان هه‌زار كوبی به‌ درێژایی ئه‌و رێگه‌یه‌ رابوه‌ستن، كه‌ خۆڵه‌مێشی كاسترۆی پێدا ده‌گه‌یه‌نرێنه‌ سانتیاگۆ دی كوبا، كه‌ له‌وێوه‌ یه‌كه‌م زه‌نگی شۆڕش‌ له‌ ساڵی 1953، له‌ دژی دیكتاتۆر فۆگنسیۆ باتیستا, لێدرا.

فیدل ئه‌لیخاندرۆ كاسترۆ روز، 26ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2016، له‌ ته‌مه‌نی 90 ساڵیدا، له‌ هاڤانای پایته‌ختی كوبا، به‌ هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.

9. sidebar1_home_page