توركیا سەرۆك و پەرلەمانی نوێ ھەڵدەبژێرێت
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ زیاتر له 56 ملیۆن ده‌نگده‌ر له وڵاتی توركیا، روو له سندووقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یاندا بكه‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه، كه له دوای هه‌مواری ده‌ستووری ئه‌و وڵاته له ساڵی 2017، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ھەڵبژاردنەكانی ئەمڕۆی توركیا، 13مین ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و 27 خولی پەرلەمانی ئەو وڵاتەیە، بڕیارە لە كاتژمێر 8 بەیانی پرۆسەی دەنگدان لە شارەكانی توركیا دەست پێبكات تا كاتژمێر 5 ئێوارە، ئەگەری ئەوەش ھەیە دەزگای باڵای ھەڵبژاردنی توركیا لەكاتی پێویست ماوەی دەنگدان درێژبكاتەوە.
چاودێران، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی توركیا به گرنگ و ئاڵۆز وه‌سف ده‌كه‌ن، تێیدا 6 كاندید ركابه‌ری له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كه‌ن.
له لیستی كاندیدان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا، ناوی هه‌ریه‌ك له دۆغۆ برینجیك، كاندیدی حزبی وه‌ته‌ن، میرال ئاكشنه‌ر، سه‌رۆكی حزبی "ئی پارتی"، هه‌ن، كه حزبێكی ئۆپۆزسیۆنه و له حزبی نه‌ته‌وه‌یی توركیا جیابووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها لیسته‌كه ناوی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، له موحه‌ڕه‌م ئینجه، كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری ئێستا و هاوكات كاندیدی پارتی داد و گه‌شه پێدان (ئاكەپە) و ته‌مه‌ل قه‌ره‌مه‌لائۆغلو، سه‌رۆكی حزبی سه‌عاده‌تیش له‌خۆ ده‌گرێت.
له هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌راندا 8 پارت و لایه‌نی سیاسی به‌شداری ده‌كه‌ن و له‌ژێر چه‌تری دوو هاوپه‌یمانێتی گه‌وره‌دا كۆبوونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش "هاوپه‌یمانێتی گه‌ل یان "جه‌ماوه‌ر" كه هه‌ردوو حزبی داد و گه‌شه‌پێدان "ئاكەپەی ده‌سه‌ڵاتدار" و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌خۆ ده‌گرێت و، حزبی یه‌كیتی گه‌وره‌ش پاڵپشتی ده‌كات.
له‌كاتێكدا "هاوپه‌یمانی ئومه‌ت" پارتی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په "گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆن"، حزبی ئی پارتی و حزبی سه‌عاده‌ت له‌خۆ ده‌گرێت.
هاوكات سێ حزبی دیكه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو هاوپه‌یمانێتییه ماونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش بریتین له پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، حزبی وه‌ته‌ن و حزبی ده‌عوه‌ی ئازاد.
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه كه به‌گوێره‌ی چاودێران له مێژووی توركیادا به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی هاوپه‌یمانی پێكهێندرابێ، ئه‌مه‌ش به گۆڕانكارییه‌كی گرنگ له ژیانی سیاسی توركیادا وه‌سف ده‌كه‌ن. بەتایبەتیش بۆ ھەدەپە ئەو ھەڵبژاردنە بە چارەنووساز وەسف دەكرێت، چونكە ھەدەپە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا ھاوسەرۆك و ژمارەیەك لە پەرلەمانتار و سەركردە دیارەكانی كەوتوونەتە زیندان و لە سەرەتای ئەمساڵیش ھەدەپە سێیەمین كۆنگرەی بەست و ھەر یەك لە پەروین بوڵدان و سەزای تەمەلی بە ھاوسەرۆکی نوێی ھەدەپە ھەڵبژێردران.
ھ.م