كه‌مال كه‌ركووكى: تاقمى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر روو قايم و سوك و ريسوان و حه‌يايان تكاوه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌مال كه‌ركووكى، فه‌رمانده‌ى پێشووى ميحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى له كه‌ركووك – گه‌رميان به‌شێك له نهێنييه‌كانى پشت خيانه‌تى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌رى ئاشكرا كرد و رايگه‌ياند، ئه‌و خيانه‌تكارانه حه‌يايان تكاوه.
كه‌مال كه‌ركووكى له ميانى به‌شداريكردنى له رووماڵى راسته‌وخۆى كوردستان24 بۆ خيانه‌تى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر گوتى: پێشمه‌رگه به قاره‌مانانه شه‌ڕى داعشى كرد، جار به‌جار تيمى خيانه‌تكاران كه هێشتا ئاشكرا نه‌بوون هه‌وڵيان ده‌دا، برايه‌تى ناو ريزى پێشمه‌رگه تێك بده‌ن و جار به‌جار هێزيان ده‌هێنا و دائيمه‌ن كێشه‌يان بۆ درووست ده‌كردين.
كه‌ركووكيى ئه‌وه‌شى گوت: خۆيان ئاشكرايان كرد، كه ئه‌وان رێككه‌وتوون له‌گه‌ڵ ئێران و حه‌شدى شه‌عبى و پۆليس ئيتيحادى و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكييه‌كانيش. به‌رپرسى ميحوه‌رى چوار مۆبايلى ده‌ركرد و به خه‌تى شين له‌سه‌ر نه‌خشه رێگه‌ى هاتنى هێزه‌كانى حه‌شدى بۆ ناو باره‌گاكه‌ى خۆى پيشان داين.
كه‌مال كه‌ركووكى روونيشيكرده‌وه، ئه‌و به‌رپرسه‌ى ميحوه‌رى چوارى سه‌ر به يه‌كێتى وتويه‌تى: فيرقه‌ى زرێپۆشى نۆ له بازگه‌ى كه‌ركووك – سلێمانى به‌ره‌و پردێ و پاشان هه‌ولێر دێت و كه‌ركووكيش راده‌ستى ئێمه ده‌كرێت و ئه‌مه هه‌ڵوێستى هه‌موو يه‌كێتييه.
گوتيشى: من پێم وت ئێستا لاى كۆسره‌ت ره‌سوڵ بووم و ئه‌ويش وتويه‌تى خيانه‌تم لێكراوه، به‌ڵام به‌رپرسى ميحوه‌رى چوار وتى ئه‌ويش ئاگاداره، به‌ڵام بۆچوونێكى ديكه‌ى هه‌يه.
ئه‌وه‌شى گوت: به بڕيارى كه‌سانى ده‌ستڕۆيشتووى يه‌كێتى، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى يه‌كێتى پاشه‌كشێيان پێكرا و هه‌ندێكيان ده‌گريان و ئه‌و بڕياره‌يان پێ خۆش نه‌بوو و مردنيان پێ خۆشتر بوو، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتيان نه‌بوو.
سه‌باره‌ت به پاشه‌كشێى پێشمه‌رگه، كه‌مال كه‌ركووكى گوتى: دواى ئه‌وه‌ى يه‌كێتى هێزه‌كانى پاشه‌كشێ پێكرد و به‌ربه‌سته كۆنكرێتييه‌كانى لابرد بۆ ئه‌وه‌ى حه‌شد بێته شوێنه‌كانيان و قه‌ڵاكانيان راده‌ستكرد و ئه‌مه بووه هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌وان بێنه پێشه‌وه و كه‌سيش نه‌يده‌زانى كێ خيانه‌تى كردووه و بيستبووشمان هه‌ولێر له مه‌ترسييه بۆيه ناچار بووين بكشێينه‌وه پردێ و به‌رگرى له هه‌ولێر بكه‌ين.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌وان كه‌ركووكيان راده‌ست كرد و خورماتوويان راده‌ست كرد، ئه‌و خيانه‌تكارانه هۆكار بوون. راسته پيلانگێڕييه‌ك له ئارادابوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و خيانه‌تكارانه‌ى يه‌كێتى نه‌بوونايه، كه بوونه هۆى لێكترازانى پێشمه‌رگه هيچ كات ئه‌وه رووى نه‌ده‌دا.
كه‌مال كه‌ركووكى گوتيشى: ئه‌و خيانه‌تكارانه ئه‌گه‌ر ماسكێكى به‌هێزيش و هێنده‌ى به‌ڕه‌يه‌ك قايم له ده‌موچاويان ببه‌ستن، منداڵێكيش ده‌زانێت خيانه‌تكار و خۆ هه‌رزان فرۆش بوون.
له باره‌ى سزادانى خيانه‌تكارانه‌وه، كه‌مال كه‌ركووكى، گوتى: ره‌وشى ئێستاى هه‌رێم و وابه‌سته‌يى هه‌ندێك لايه‌ن به ده‌ره‌وه، ئه‌وه هه‌ڵناگرێت شه‌ڕى يه‌كدى بكه‌ين، به‌ڵام دڵنياين، گه‌لى كوردستان هه‌رگيز ئه‌و تاوانبارانه له بير ناكات و له به‌رده‌م مێژوودا به سزاى خۆيان ده‌گه‌ن. ته‌نانه‌ت به‌رپرسى ميحوه‌رى چوار له چاوپێكه‌وتنێكدا ده‌ڵێت من له‌گه‌ڵ شاندێكى 10 كه‌س دانيشتووم 9يان ئێرانى بوون، ئه‌مه له‌و كاته‌ى مه‌كته‌بى سياسى پارتى و يه‌كێتى له دوكان كۆبوونه‌وه، ئه‌وان خه‌ريكى پيلانگێڕان و خيانه‌ت بوون.
كه‌مال كه‌ركووكى، فه‌رمانده‌ى پێشووى ميحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى پارتى له كه‌ركووك – گه‌رميان هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و تاقمه به دڵنياييه‌وه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر خيانه‌ت و ئه‌وانه له دانيشتنى 15/16ى ئۆكتۆبه‌ر، به‌رپرسى ميحوه‌رى چوار ده‌يوت ئێمه رێككه‌وتووين، دواى ده‌يانوت ناوى پارێزگارى كه‌ركووك له گيرفانى ئێمه‌يه، به‌ڵام دواى قه‌شمه‌رييان پێيان كرد، تێيانيان هه‌ڵدا، سوك و ريسوا، يه‌كێك هه‌ڵيان ئه‌گرێ و يه‌كێ دايان ئه‌گرێ، ئه‌وه‌ى به‌سه‌ريان هات، به‌سه‌ر كه‌س نه‌هاتووه، به‌ڵام ئه‌وان ته‌حه‌موولى ده‌كه‌ن، چونكه بێ روون، بێ ئابڕوون، حه‌يا تكه‌يه‌كه، تكا تكا، حه‌يايان تكاوه. تا ده‌ستيان بڕوات هه‌وڵ ده‌ده‌ن به هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت خيانه‌ت بكه‌ن. ئه‌و جه‌ماعه‌ته كه په‌يوه‌ندييه‌كان و ئابوورييه‌كه‌يان گرتووه‌ته ده‌ست، خيانه‌تكارن. ده‌بێت كاديره دڵسۆزه‌كانى يه‌كێتى وا بكه‌ن نه‌هێڵن ئه‌وانه به‌رده‌وام بن و ده‌سه‌ڵاتى يه‌كێتى به‌ده‌ستيانه‌وه بێت.