رێژه‌ی به‌شداربووان له‌ چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی كوردستان

رێژه‌ی به‌شداربووان له‌ ته‌واوی كوردستان 80%

K24 - هه‌ولێر:

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند، پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی به‌ سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات.

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، رێژه‌ی به‌شداربووان له‌ ته‌واوی كوردستان 80%ه‌ و له‌ چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كیش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌ ناوی شوێنه‌كانیش، به‌ گوێره‌ی ریزبه‌ندی پیته‌كان، ریز كراون:

ئاکرێ 94%

ئامێدی 89%

به‌رده‌ڕه‌ش 92%

جه‌باره‌ 62.5%

چۆمان 91%

خانەقین 92%

خورماتوو 67%

دهۆک 90%

دەشتی نەینەوا 86%

رواندز 90%

زاخۆ 94%

سۆران 86%

سێمێل 92%

شنگال 92%

شێخان 90%

قه‌ره‌ته‌په‌ 62.5%

کەرکووک 78.77%

گوڵاڵه‌ 87.5%

مێرگەسۆر 98%

مەخموور 87.3%

هه‌ریر 95%

هەولێر 86%