خورماتوو لهلێواری ئهنفالێكی نوێدایه
K24- ههولێر:
ھاووڵاتییانی گوندی داودەی سنووری خورماتوو و گوندەكانی دەورووبەری رایدەگەیەنن، رۆژانە حەشدی شەعبی لە خورماتووەوە گوندەكانیان تۆپباران دەكات و بەوھۆیەشەوە زیانی زۆر بەر مال و مەڕو ماڵاتەكانیان دەكەوێت.
خەڵكی گوندەكە ئەو كارە بە ئەنفالێكی دیكە ناودەبات و ئهوان لهو باوهڕهدان، حەشد مەبەستیەتی گوندنشینان بترسێنێت و ئەوانیش دەسەلاتی خۆیان بسەپێنن. داواش دەكەن سنوورێك بۆ ئەو پێشێلكارییانەی حەشدی شەعبی دابندرێت.