48 کەیسی گەندەڵی لە ھەرسێ پارێزگای كوردستان رەوانەی دادگا كراون

دەستەی دەستپاكی کار لەسەر 378 دۆسییەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان دەکات
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەستەکەیان ئێستا کار لەسەر 378 دۆسییەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان دەکات.

 ئاشكرای كرد، لە 6 مانگی رابردوودا 48 کەیسی گەندەڵیان لە هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان رەوانەی دادگا کردووە، بە یەکلاییبوونەوەی ئەو کەیسانە دژایەتیکردنی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان دەچێتە قۆناخێکی دیکە و کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی گەندەڵی دەبێت.