مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

رۆژی دووشه‌ممه‌ مووچه‌كانیان خه‌رج ده‌كرێت

K24- هه‌ولێر:

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كوردستان 24 ناوی ئه‌و وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌راتییه‌ی ئاشكراكرد، كه‌ بڕیاره‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ مووچه‌كانیان دابه‌ش بكرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ نه‌یویست ئاماژه‌ به‌ناوی بكرێت به‌ كوردستان 24ی رایگه‌یاند، " رۆژی دووشەمە 17/12/2018 مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ, سامانە سروشتیەکان و ئەوقاف له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رەگەزنامەی هەرێم دابه‌ش ده‌كرێت".

H.B