سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا باس له هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
جه‌ستن ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند, هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كانمان له شه‌ڕی دژ به چه‌كدارانی داعش كردووه و گووتیشی توانراوه، ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كان بگه‌ڕێندرێته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له باڵاخانه‌ی ناتۆ له برۆكسل ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد, راسته فڕۆكه جه‌نگییه‌كانيان له شه‌ڕی دژ به داعش كشاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام به پێدانی مه‌شق و راهێنان و زانیاری هه‌واڵگری یارمه‌تی هێزه‌كانی دژ به داعشيان داوه.
كه‌نه‌دا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه له دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌شدا، هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كردووه.
پێشتریش هارجێت ساجان، وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا، دووجار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و ئه‌و وڵاته له رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك راهێنه‌ر و راوێژكاری سه‌ربازییه‌وه، مه‌شق و راهێنان به هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.