به هۆى ئاشكرابوونى په‌يوه‌ندييه سێكسييه‌كانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى ئوستراليا ده‌ستى له‌كاركێشايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى ئوستراليا، بارنابى جۆيس، ده‌ستى له كاركێشايه‌وه. دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌يه‌ك راپۆرتى ميديايى په‌يوه‌ندى سێكسى ئه‌و و ژماره‌يه‌ك له فه‌رمانبه‌رانى نووسينگه‌كه‌يان بڵاوكرده‌وه.
سايتى (NEWS.COM)ى ئوستراليى بڵاويكرده‌وه، فيشى كامبيۆن، سكرتێرى پێشووى كاروبارى ميديايى نووسينگه‌ى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران، چاوه‌ڕوانى له‌دايكبوونى كۆرپه‌كه‌يه‌تى، دواى ئه‌وه‌ى له لايه‌ن جۆيسه‌وه سكى پڕ كراوه.
كامبيۆن، ته‌مه‌نى 24 ساڵه و دووگيانه و به سايته‌كه‌شى وتووه: "جۆيس باوكى چه‌ندين منداڵى ديكه‌يه".
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا، جۆيس رايگه‌ياند، ده‌ست له پۆستى جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران ده‌كێشێته‌وه، به‌ڵام ده‌ستبه‌ردارى پۆسته‌كه‌ى له په‌رله‌مان نابێت، كه ئه‌ندامى په‌رله‌مانه له پارتى نيشتيمانى ئوستراليا.
بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى سێكسى نێوان ئه‌و په‌رله‌مانتار و به‌رپرسه باڵايه‌ى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانى ئافره‌تى نووسينگه‌كه‌ى ده‌نگدانه‌وه‌يه‌كى گه‌وره‌ى له ئوستراليا به‌دوادا هاتووه.
سه‌رۆك وه‌زيران، مالكۆڵم تورنپۆڵ رايگه‌ياند، ئه‌و رووداوه له‌سه‌رمان پێويست ده‌كات، به‌ڵگه‌نامه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌زيره‌كان ده‌ستكارى بكرێت و له‌سه‌ريان پێويست بكرێت، هه‌ر كه‌سێك ده‌بێته وه‌زير نابێت په‌يوه‌ندى سۆزدارى و سێكسى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره‌كانيدا درووست بكات.
ئ.ر