هێزەكانی پێشمه‌رگه چوونه ناو گوندی حه‌مرا
K24 – هه‌ولێر
په‌یامنێری K24 له میحوه‌ری گوێر كه‌مێك پێش ئێستا رایگه‌یاند هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چوونه ناو گوندی حه‌مرا و چه‌كدارانی داعش ئابڵۆقه دروان و توانایی به‌رگرییان نه‌ماوه. گوتیشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی 11 گوندی ناوچه‌كه ده‌ده‌ن.
چه‌كدارانی داعش به رێگه‌ی دانانی مین و بۆمب و هه‌روه‌ها نیشانه‌شكێنه‌كانی به‌ره‌نگاری پێشڕه‌وییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه بوونه‌وه.
به گوته په‌یامنێرمان، چه‌ند كاتژمێر پاش تێپه‌ڕبوونی كاتی ئۆپه‌راسیۆنی پێشمه‌رگه، ده‌نگی ته‌قه‌ی چه‌كدارانی داعش كه‌متر بووه و وره‌یان له‌ده‌ستداوه.