ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران داواى لێپرسينه‌وه له باڵيۆزى به‌ريتانيا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داواى لێپرسينه‌وه له باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق ده‌كات و به ده‌ستوه‌ردان له كاروبارى ناوخۆ تۆمه‌تبارى ده‌كات.
حه‌سه‌ن كه‌ريم كه‌عبى، جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، داوايكرد، يادداشتى ناڕه‌زايه‌تى بدرێته باڵيۆزى به‌ريتانيا له به‌غدا، جۆن ويلكس، به هۆى ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانه‌ى له كاروبارى ناوخۆى عێراقى كردووه.
كه‌عبى داواشيكرد، باڵيۆزخانه و نوێنه‌رايه‌تييه‌كان له چوارچێوه‌ى رێككاره ياساييه‌كان و ياساى نێوده‌وڵه‌تييدا كار بكه‌ن و رێز له شكۆ و سه‌روه‌رى عێراق و كاروبارى ناوخۆى بگرن و ده‌ستتێوه‌ردان نه‌كه‌ن.
پێشتريش ئه‌حمه‌د مه‌حجوب، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، سه‌رسوڕمانى خۆى له وته‌كانى باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق ده‌ربڕى بوو.
باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق، جۆن ويلكس، له تويتێكدا كه له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردبوويه‌وه، رايگه‌ياندبوو، رێككه‌وتنێكى به‌ريتانى، ئه‌مه‌ريكى و ئێرانى هه‌يه بۆ دامه‌زراندنى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق.
سه‌رچاوه: روسيااليوم، السومرية
ئ.ر