"هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته لایه‌نێكی سه‌ره‌كیی دانوستانه‌كانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا"
K24- هه‌ولێر:
لەسەر داوای مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کورد لە چوارچێوەی شاندی عێراق، له گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا به‌شدار ده‌بێت، كه به‌گویره‌ی پلانی داڕێژراون، پێویستە لە ماوەی ٣ مانگ گفتوگۆکان بەکۆتا بێن و گەڕی یەکەم بە ڤیدیۆ کۆنفرانس بەرێوەدەچێت، خواستی ھەردوو لایە رێکەوتنێکی ھاوشێوەی رێکەوتنی ساڵی 2008 ئەنجامبدرێت، ھەرێمی کوردستانیش دەیەوێت پایەیەکی سەرەکی بنیاتنانی ئەو رێککەوتنە بێت.
له‌و باره‌یه‌وه رێبوار بابکەیی، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: رێکەوتنی عێراق و ئەمه‌ریکا دەستکەوتی بۆ ھەردوولا دەبێت و ھەرێمی کوردستانیش بەشێکی سەرەکی دەبێت له دانوستان و گفتوگۆكاندا.
هاوكات كارۆخ خۆشناو، سەرۆکی ئینستیتیوتی توێژینەوەی ئەمریکی - کوردی و شارەزای کاروباری ئەمه‌ریکاش پێی وایە، ئەو رێکەوتنە سوودی زۆری بۆ ھەرێمی کوردستان ده‌بێت.
گفتوگۆکانی نێوان ئەمه‌ریکا و عێراق بە ئامانجی رێکەوتنی ستراتیجی ھەردوولایە، شارەزایان پێیان وایە، ئەو رێکەوتنە سوودەکانی بۆ ھەرێمی کوردستان لە زیانەکانی زیاترە، بە تایبەتی لە بواری دارایی کە ئێستا گەورەترین مەترسیە لەسەر عێراق بە گشتی و ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی.
H.B