ئه‌ردۆغان: هه‌ده‌په پشتيوانى له قه‌نديل ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، ھەدەپە پشتیوانی لە قەندیل دەكات و جەھەپەش لەگەڵ ھەدەپە لە پەیوەندیدایە. داواشی لە ئەندامانی ئاكپارتی كرد، لە رۆژی ھەڵبژاردندا وریای سندووقەكانی دەنگدان بن.
ئەردۆغان دووپاتیشیكردەوە، ئەنجامی ھەڵبژاردن ھەر چۆنێك بێت، رێزی لێ دەگرن.
له به‌رامبه‌ردا و لە چوارچێوەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی شارەوانییەكان، كه بڕياره مانگى ئازارى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، ھەدەپە كارنامەكەی بۆ خزمەتكردنی ئافرەتان ئاشكرا كرد.
پەروین بوڵدان، ھاوسەرۆكی ھەدەپە رایگەیاند، دەسەڵاتی ئێستا، وڵات بەرەو تاریكی دەبات، بەڵام دوای ھەڵبژاردنی 31ـی ئادار، ئەو مەترسییە نامێنێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئەوان ئازادی ژن ھاوشێوەی ئازادی كۆمەڵگە دەبینن و ھەر بۆیەش سیستەمی ھاوسەرۆكایەتییان جێگیر كردووە.
به هۆى نزيكبوونه‌وه‌ى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانييه‌كانه‌وه، جگه له ململانێكانى نێوان ئاكپارتى و پارته ئۆپۆزيسيۆنه‌كانى ديكه‌ى توركيا، له باكوورى كوردستان هه‌ده‌په به ته‌نيا نييه و جگه له هه‌ده‌په پارت و لايه‌نى ديكه‌ى كورديى ديكه هه‌ن، كه به‌شدارى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانييه‌كان ده‌كه‌ن.
له‌و ميانه‌يه‌دا، پارتی ئازادی كوردستان و پارتی سۆسیالیستی كوردستان، لە چوارچێوەی ھاوپەیمانێتی وڵاتپارێزو دیموكرات، بەشداری لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەكان دەكەن.
ئه‌و هاوپه‌يمانييه رايگه‌ياندووه، كه كاندیدیان بۆ شارەوانییەكانی چوار شاری باكووری كوردستان ھەیە.
له لايه‌كى ديكه‌وه فشارى سه‌ر كانديدانى هه‌ده‌په به‌رده‌وامه و له نوێترين پێشهاتدا سەبری ئۆزدەمیر، كاندیدی ھەدەپە بۆ شارەوانی باتمان، كە بۆ سەیركردنی یاریەك، چووبووە یاریگەی باتمان، لە دەرگادا لەلایەن پۆلیس دەستبەسەر كرا.
ھەرچەندە لەلایەن ئامادەبووانەوە رێگری لە پۆلیس كرا و ئاڵۆزی لە نێوان پۆلیس و خەڵكیدا دروست بوو، بەڵام ناوبراو دەستبەسەر كرا و بەرەو بنكەی ئاسایشی باتمان گوێزرایەوە.
هه‌روه‌هابڕیاربوو ئەمڕۆ لەشاری ئەدەنە بۆ ماوەی سێ رۆژ چەند شانۆیەک و چالاکیەکی هونەری بە بۆنەی رۆژی شانۆی کوردی ساز بکرێت کە لەلایەن هەدەپەوە رێکخرابوو، بەڵام بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکە لەلایەن پارێزگاری ئەدەنەوە قەدەغە کرا.
شانۆكارانی كورد بڕیارەكە ئيدانه دەكەن و پێشیان وایە ھۆكاری رێگریكردنەكە، لەبەر كورد بوون و كوردستانیبوونە.