لە رووداوێكی ھاتووچۆدا چوار كەس بریندار بوون
K24 - گەرمیان
شەوی رابردوو لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لەسەر رێگای كەلار-خانەقین، چوار كەس برینداربوون.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو لەسەر رێگای کەلار- خانەقین بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ و پیکاب، چوارکەس برینداربوون".
پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی روونكردووەتەوە: "ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاب تەنها شوفێرەکەی تێدابووە بە ئاراستەی کەلار رۆیشتووە، هەروەها ئۆتۆمبێلی ئۆپڵ کە شوفێر و دوو سەرنشینی تێدابووە بە ئاراستەی حانەقین رۆشتووە و پێکیانداداوە، بەهۆی ئەو روداوەوە هەرچواریان برینداربوون، دوو لە بریندارەکان کە لە ئۆپڵەکەدابوون دوای ئەوەی گەیەنەدرانە نەخۆشخانەی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران، لەئێستادا لێکۆڵینەوەلە رووداوە دەستیپێکردووە".