كریستیانۆ: من پیاوێكی دڵخۆشم، به‌رده‌وامیش هه‌وڵ ده‌ده‌م و پاڵناده‌مه‌وه
پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی نێوان مانچێسته‌ر یونایتد و یوڤێنتۆس، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌رباره‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی رووبه‌ڕووی ده‌كرێته‌وه رایگه‌یاند، ئه‌و زۆر دڵخۆشه و به‌سه‌ر هه‌موو كۆسپه‌كاندا زاڵده‌بێت، هاوكات یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆشی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد گێرایه‌وه و سوپاسی یانه‌كه‌ی پێشووی كرد .
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس له پرێس كۆنفرانسێك پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی میدیاكانی دایه‌وه...
"وابزانم پێشتر گوێت لینه‌بووه كه وتومه من پیاوێكی زۆر دڵخۆشم، من له كاتی بارودۆخه جیاوازه‌كاندا لێی پاڵناده‌مه‌وه، پاریزه‌كه‌م هه‌موو شتێك ده‌كات خۆشم هه‌روا هه‌وڵده‌ده‌م به‌مه‌هان شیوه به‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه زاڵم كه رووبه‌ڕووم ده‌بێته‌وه، من دڵخۆشم له ژیان و تۆپی پیشم خۆش ده‌وێت، به‌رده‌وامم گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ئۆلدترافۆرد هه‌ستێكی تایبه‌تم پێده‌به‌خشیت و یادوه‌ری ئه‌و ساتانم بیر دینیته‌وه كه بۆ یه‌كه‌مجار هاتمه ئیره لێره له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد هه‌موو یاده‌وه‌رییه‌كانم بیره چۆن نازناوه‌كان و به‌تایبه‌تیش چامپپینۆزلیگمان برده‌وه، لێره ئه‌و هانده‌رانم بیر دیته‌وه كه چۆن پاڵپشیتان ده‌كرد و زۆر سه‌رسوورهینه‌ربوون، هه‌رگیز بیرم ناچێته‌وه، هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستێكی زۆرم بۆ سێر ئه‌لێكس فیرگسۆن هه‌یه زۆر یارمه‌تی دام ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بوو باوه‌شی بۆ من كردوه، جگه له سوپاسكردن هیوای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی بۆ ده‌خوازم.
پێویست ناكات له دوای رۆیشتنی من له ریال مه‌درید كه‌س بگریت، چونكه من خاوه‌نی مێژووییه‌كی گه‌وره‌م و ده‌ستكه‌وته‌كانی من له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه دیاره، بۆیه نامه‌وێت قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌م و ته‌نیا ده‌مه‌وێت بیر له یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر مان یونایتد بكه‌مه‌وه.