زێدان پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی پاریس سانجێرمان ئاشكرا كرد
زینه‌دین زێدان لیستی یاریزانانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی پاریس سانجێرمان بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا بانگهێشتی دانی كارڤاخاڵیش كراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 13 شووباتی 2018، ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی لیستێكی یاریزانانی یانه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه كه له 24 یاریزان پێكهاتبوو، كه تێیدا یانه‌ی ریال مه‌درید به ته‌واوه‌تی پێكهاته‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی پاریس سانجێرمان ئاماده‌یه.
گۆڵپارێزان: ناڤاس، كاسیا و لوكا
به‌رگریكاران: كارڤاخاڵ، ڤایخۆ، رامۆس، ڤاران، ناچۆ، مارسێلۆ، تیۆ و ئه‌شره‌ف.
ناوه‌راستكاران: كرووس، مۆدریچ، كاسمێیرۆ، لۆرێنتی، ئاسێنسیۆ، ئیسكۆ، كۆڤاسیچ و سیبایۆس.
هێرشبه‌ران: رۆناڵدۆ، بێنزێما، به‌یل، ڤاسكێز و مایۆرال.
سبه‌ی چوارشه‌ممه له قۆناخی 16ـی چوونی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ میوانداریی پاریس سانجێرمان ده‌كات.