بارزانی: ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بۆ رێگرتنه له خوێنڕشتن و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند "هه‌رێمی كوردستان فاكته‌ری سه‌قامگیری بووه بۆ ناوچه‌كه و له دوای ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی به‌هه‌مانشێوه ده‌بێته فاكته‌رێكی به‌هێز بۆ پاراستنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له بڕیاری 7ـی حوزه‌یرانی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان كرد و بڕیاردان له دیاركردنی رۆژی 25ـی ئه‌یلولی 2017 بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به هه‌ڵوێستێكی مێژوویی و نیشتمانی وه‌سف كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه "ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بۆ رێگرتنه له خوێنڕشتن و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان".
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئاینده‌یه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، چونكه بارودۆخی كوردستان و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك قۆناغه‌كانی رابردوو نییه و دووپاتیكرده‌وه، گه‌لی كوردستان به ئیراده‌ی به‌هێزه‌وه دۆزی ڕه‌وای خۆی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات.
له‌دیداره‌كه‌دا عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز ته‌ئكیدی له هاوهه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان كرده‌وه له پاڵپشتیكردنی ریفراندۆم و به‌بڕیارێكی نیشتمانی و مێژووی له‌قه‌ڵه‌مدا و ئاماده‌یی خۆی و حزبه‌كه‌ی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم نیشاندا و بارودۆخی سیاسی ناوخۆیی و پێشهاتی سیاسی هه‌رێمایه‌تیش تاوتوێكران.