له شهڕی دانیشتووانی دوو گوندی قهرهداغ دوو كهس برینداربوون
K24 - سلێمانی:
ئێوارەی ئەمڕۆ شەڕو ئاڵۆزی لەنێوان دانیشتووانی دوو گوندی قەزای قەرەداغ دروست بوو، بەهۆی شەڕەکەوە پێنج کەس دەستگیرکران.
رائيد سەرکەوت ئەحمەد، بهڕێوهبهری راگهیاندن و پهیوهندییهكانى بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئهمڕۆ پێنجشهممه 21ی شوبات/ فێبرایهری 2019، بە کوردستان 24ی راگەیاند، دوای رووداوەکە هێزەکانی بەشی پۆلیسی قەرەداغ، گەيشتنە شوێنی رووداوەکەو توانرا شەڕ و ئاڵۆزيیەکە کۆنتڕۆڵ بكهن.
گوتیشى : "بەهۆی رووداوەکەوە دوو هاووڵاتی بەفیشەك بریندار بون و لەلایەن هێزەکانی بەشی پۆلیسی قەرەداغ و تیمە فریاگوزارییەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن لەشاری سلێمانی کران.
گوتەبێژی پۆلسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی بەشی پۆلیسی قەرەداغ پێنج تۆمەتباری رووداوەکەیان دەستگیرکرد و دەستیشیان گرت بەسەر دوو چەکی جۆری کڵاشینکۆف و ئۆتۆمبێلێکدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ۳۱/٤۰٥ لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون.
ئ. م