وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌خاته روو
K24- هه‌ولێر:
بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا متمانه و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له كێشه‌كان هه‌یه.
نزار خه‌یروڵڵا، بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 دووپاتیكرده‌وه: سه‌ركه‌وتن به سه‌ر داعش به هه‌وڵ و كۆششی ته‌واوی هێزه ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه بوو، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ته‌نیا ئه‌مه به‌س نییه و سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی به بێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان و هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری به‌دی نایه‌ت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق روونیشی كرده‌وه، له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا په‌یوه‌ندییه‌كی باش هه‌یه و هه‌ردوولا هاوكارن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، عێراق له‌گه‌ڵ ته‌واوی دۆستان و هاوبه‌شانى به جددی كار ده‌كات, بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه، رووسیاش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه، و لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه.
H.B