جموجۆڵی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق زیادیكردووه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، جموجۆڵی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق زیادیكردووه و سه‌رقاڵی به‌هێزكردن و فراوانكردنی پێگه‌ی خۆیانن له ناوچه‌كه‌دا. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه لایه‌نه شیعه‌كان داوای ده‌ركردنی كۆتا سه‌ربازی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كه‌ن. شاره‌زایه‌كی سه‌ربازیش ده‌ڵێت: ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت گروپه میلیشیایه‌كانی نزیك له ئێران له‌ناوبه‌رێت و ده‌ستی ئێران له عێراق و سوریا ببڕێت.
محه‌مه‌د سابیر هه‌مه‌وه‌ندی، شاره‌زای بواری سه‌ربازی تایبه‌ت به‌م بابه‌ته جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی له‌ناوبردنی گروپه میلیشیایهكانهوه ده‌ستی ئێران له عێراق و سوریا ببڕێت و هاوپه‌یمانه‌كانی خۆی له‌ناوچه‌كه بپارێزێت".
وه‌ك زانراویشه، ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریكا كه ئێستا به‌شێكیان له سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌ن له كه‌ركوك جێگیركراون له 8 شوێنی دیكه‌ی عێراق پێگه‌ی خۆیان به‌هێز كردووه، هێزه‌كانیش هێزی شهركهڕن و هه‌موو جۆره چه‌ك و پێداویستییه‌كی جه‌نگییان پێیه. له‌مباره‌شه‌وه ناسر هه‌ركی، په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: "بۆشایی ئه‌منی و ناكۆكییه سیاسیه‌كان وایكردووه ئه‌مریكا جارێكی دیكه ده‌ست به جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كانی بكاته‌وه".
له لایه‌كه‌وه باسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له عێراق ده‌كرێت و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه تا ئێستا به‌هۆی ناكۆكییه سیاسیه‌كانه‌وه نه‌توانراوه هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و به‌رگری عێراق دیاری بكرێن. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ده‌سه‌ڵاتی گروپه میلیشیایه‌كانی شیعه‌ی نزیك له ئێران له هه‌ڵكشاندایه. هه‌ربۆیه‌ش به رای شاره‌زایانی سیاسی و سه‌ربازی، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی به‌هێزكردن و زیادكردنی هێزه‌كانی خۆی له عێراقدا رێ له هه‌ژموونی ئێران و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش بگرێت و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندی و هاوپه‌یمانه‌كانی خۆی له ناوچه‌كه بكات.
H.B