ئۆپۆزیسیۆن به درووشمی "چوار ساڵ ئارامى" چووه ناو حكوومه‌ت و له نیوه‌ی رێگا كشانه‌وه
K24 - سلێمانی:
چوار ساڵ ئارامى.... به‌م درووشمه‌وه، ئۆپۆزسيۆن له‌هه‌رێمى كوردستان له‌كابينه‌ی رابردوودا پێيان خسته نێو ده‌سه‌ڵاته‌وه، به‌ڵام هاوڕێى نيوه رێگا بوون و به‌رگه‌ى قه‌يران و سه‌ختيه‌كانيان نه‌گرت و له‌ده‌سه‌ڵات هاتنه ده‌ره‌وه.
ئێستا لە جاران زیاتر کادیرەکانی یەکێتی و پارتی دەڵێن: "نابێ حزبێك بێتە حکومەت بەڕۆژ لە حکومەت و بەشەو لە ئۆپۆزیسۆن بێت"، بە زۆری ئەم قسانەش رووبەڕووی بزووتنەوەی گۆڕان دەکرێتەوە.
هێشتا گه‌ڕى سه‌ردانى لايه‌نه‌كان بۆلاى يه‌كتر به مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌سه‌ر پێكهێنانی كابينه‌ى نوێ ده‌ستىپێنه‌كردووه، به‌شێك له‌لايه‌نه‌كان هێشتا خۆيان يه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه به‌شدارى حكوومه‌ت ده‌كه‌ن یان ده‌بنه ئۆپۆزسيۆن.
ئێستا زۆربه‌ى چاوه‌كان له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه، چونكه يه‌كه‌م هێز بوو له‌سه‌ره‌تاى درووستبوونيه‌وه وه‌ك ئۆپۆزسيۆن خۆى ناساند، به‌ڵام به‌رپرسانى گۆڕان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له ده‌سه‌ڵات بن يان له حكوومه‌ت خزمه‌تى خۆيان هه‌ر ده‌كه‌ن.
به گوته‌ی چاودێرانى سياسى، دۆخی کوردستان وادەخوازێ حزبەکان (گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو) وەک چۆن لە ئۆپۆزيسیۆنبووندا لە پاڵ رەخنەکانیان، پاکێجی ئیسڵاحیان بە حکوومەت دەدا، درێژە بەو نەفەسەی خۆیان بدەن کە چوونە حکوومەتەوە لە رێگەی پەرلەمانتار و میدیاکانیانەوە نه‌ك بە رۆژ لە دەسەڵات و بەشەو ئۆپۆزيسۆن بن.
ئ. م