لە قەرەتەپە خۆكوژێك پێش خۆی بتەقێنێتەوە كوژرا

خۆكوژەكە ویستی لەبەردەم چایخانەیەك خۆی بتەقێنێتەوە

K24 – گەرمیان

خۆكوژێكی داعش ویستی لە بەردەم چایخانەیەكی قەرەتەپە خۆی بتەقێنێتەوە، بەڵام بەر لەوەی خۆی بتەقێنێتەوە لەلایەن ھێزە ئەمنییەكان كوژرا.

ھەرێم جاف پەیامنێری كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: "لەناحیەی قەرەتەپە خۆکوژێک کە لەسەر پاسکیلێک بوو، ویستی لە بەردەم چایخانە کۆنەکەی قەرەتەپە بتەقێنێتەوە، بەڵام پێش ئەوەی كردەوەكە ئەنجامبدات، ھێزە ئەمنییەكان تەقەیان لێكرد و كوشتیان".

رەحیم عەزیز بەرپرسی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی ناحیەی قەرەتەپەی سەربە قە زای خانەقین بەکوردستان24 راگەیاند: "ھێزەئەمنییەکانی قەرەتەپە زانیاریان ھەبووە کە داعش کردەوەی خۆکوژی ئەنجامدەدات بۆیە پێش ئەوەی ئامانجەکەیان بپێكن خۆكوژەكە كوژرا".

لە قەرەتەپە خۆكوژێك پێش خۆی بتەقێنێتەوە كوژرا
لە قەرەتەپە خۆكوژێك پێش خۆی بتەقێنێتەوە كوژرا
لە قەرەتەپە خۆكوژێك پێش خۆی بتەقێنێتەوە كوژرا