به‌غدا له‌ پێدانى پاره‌ى گه‌نمى جوتياران پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌

پێويسته‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ريبگرێته‌وه
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆكی یەكێتی جووتیارانی ھەرێمی كوردستان  و بەڕێوەبەری گشتی لە وه‌زارەتی بازرگانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، داوايان لە حكومەتی داھاتووی ھەرێمی كوردستان كرد ھەوڵەكانی بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەكانی جووتیارانی ھەرێم چڕبكاتەوە.

ئازاد محه‌ممه‌د، سەرۆكی یەكێتی جووتیارانی ھەرێمی كوردستان، داواشيكرد، ئەو پارەيه‌ی لای بەغدا ماوەتەوە پێويسته‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ريبگرێته‌وه‌.

هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه‌، نەوزاد ئەدھەم بەڕێوەبەری گشتی له‌ وه‌زاره‌تى بازرگانی بە كوردستان24ى راگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق پاشگەزبووەتەوە لەوەی بڕى 550 ملیار دینارى جووتیاران خەرج بكات، بەڵكو تەنیا نیوەی ئەو پارەیە خەرج دەكات.