له كه‌ركووك چه‌كداریكی داعش و 9 گومان‌لێكراو ده‌ستگیر كران
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارێكی داعش كه پێشتر چه‌كداری گرووپی جه‌یشی موجاهیدین بووه، له لایه‌ن پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی كه‌ركووكه‌وه ده‌ستگیر كرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی كه‌ركووك كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان 24 نێردراوه، شه‌وی رابردوو 26/27/7/2017، به سه‌رپه‌رشتی عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی كه‌ركووك، پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری لیكۆڵینه‌وه‌ی كه‌ركووك. به گویره‌ی یاسای ژماره 4 ی تیرۆر چه‌كدارێكی داعش ده‌ستگیر كراوه كه ده‌ستی له كوشتنی خه‌ڵك و داناوه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی كه‌ركووك - ریاز هه‌بووه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌ی پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی كه‌ركووك دراوه كه ئه‌مرۆ 27/7/2017 له ناوچه‌ی كه‌ڵوڕ و گونده‌كانی ئه‌و سنووره‌و دۆڵ و شی‌و و به‌رزاییه‌كان و كارگه و كێڵگه‌كانی ناوچه‌كه ئه‌نجامدراوه‌و به هۆیه‌وه 9 گومانلێكراویان ده‌ستگیر كردووه‌و 3 له‌و كه‌سانه‌ش ناسنامه‌ی ساخته‌یان پیبوه.
پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی كه‌ركووك، ئاماژه‌ی به هه‌ڵمه‌تێكی ساڵی رابردووی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان كردووه، كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك داواكراو به گوێره‌ی ماده‌ی 4 ی تیرۆر ده‌ستگیر كرابوون و پاشان 5 له‌و كه‌سانه له به‌رده‌م دادوه‌ردا دانیان به تاوانه‌كانیاندا ناوه‌و سزادراون.
ئه‌و كه‌سانه‌یش ده‌ستیان له چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی هه‌بووه له كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری و به‌هۆی كرده‌وه‌كانیشیان ژماره‌یه‌ك كه‌س ببوونه قوربانی، به‌و هۆیه‌شه‌وه دادگا سزای زیندانیكردنی به‌سه‌ر هه‌ر یه‌كه له (س.ض.ج بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ، م.ع.ف بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ، و.ر.ع بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ، م.خ.خ.س بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ، م.ع.ج بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ حوكمدراون).