سبه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ هه‌نگاوێكی نوێ له دژی ئێران ده‌نێت
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی پله باڵای ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه، ئیداره‌ی تره‌مپ به نیازه سبه‌ی دووشه‌ممه سزا به‌سه‌ر زیاتر له 24 كه‌سایه‌تی و قه‌واره‌دا بسه‌پێنێت، "به‌هۆی به‌شداریكردنیان له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی، مووشه‌كی و چه‌كی كلاسیكی ئێرانی".
رۆیته‌رز روونیكرده‌وه، ئیداره‌ی تره‌مپ ئاماده‌كاری بۆ سه‌پاندنی ئه‌و سزایانه ده‌كات، كه بڕیاره سبه‌ی له چوارچێوه‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بۆ سه‌ر ئێران رابگه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی "پێشێلكردنی رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه رایگه‌یاندووه، سبه‌ی تره‌مپ فه‌رمانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره ده‌دات، كه رێگه به ئه‌مه‌ریكا ده‌دات سزای به‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی نائه‌مه‌ریكیدا بسه‌پێنێت، كه له‌بواری كڕین و فرۆشتنی چه‌كی كلاسیكی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك نامه‌یه‌كی هۆشداری بۆ لایه‌نه‌كانی ئه‌وروپا، رووسیا و چین.
هه‌وره‌ها به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئێران هه‌وڵ ده‌دات ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی و توانای گواستنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كه، كه ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ئه‌و رێكه‌وتنه‌یه كه له ساڵی 2015 له نێوان ئێران و گروپی 5+1 واژۆ كراوه.
گوتیشی: "پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی گرژییه‌كانی ئه‌تۆمی، ئێران به‌شی ئه‌وه‌نده مادده‌ی پیتێنه‌ر به‌ده‌ست بهێنێت، كه له كۆتایی ئه‌مساڵ بۆمبی ئه‌تۆمی دروست بكات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختی كرده‌وه، "ئێران و كۆریای باكوور له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به مووشه‌كی دوورهاوێژ ده‌ستیان به هه‌ماهه‌نگی كردووه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتریش مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، به ده‌ستپێشخه‌ری تاكلایه‌نه‌ی واشنتن سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر ئێران ده‌گه‌ڕێننه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌شدا كرد، كه سه‌رپێچی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
H.B