بەڕێوەبەری سەرچاوەكانی ئاوی پیرانشار لەكارەكەی دوورخرایەوە

ئەحمەدی راد دژی لێدانی بەنداو لەسەر زێی بچووك بووە

K24 - ھەولێر

بەهۆی دژایەتیکردنی لێدانی چەندین بەنداو لەسەر رووباری زێی بچووك بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی ئاوی پیرانشار لەسەر کارەکەی دوورخرایەوە.

سەڵاحەدین ئەحمەدی راد، بەڕێوەبەری سەرچاوەكانی ئاوی شاری پیرانشاری رۆژھەڵاتی كوردستان، لەسەر كارەكەی دوورخراوەتەوە.

ئەحمەدی راد بە كوردستان 24ی راگەیاند: "دژی سیاسەتەكانی حكوومەتی ئێران بووم لە كەرتی ئاو لە رۆژھەڵاتی كوردستان و بەتایبەت لە پارێزگای ورمێ".

گوتیشی: "چەندینجار رەخنەم لە لێدانی چەندین بەنداو لەسەر رووباری زێی بچووك گرتووە، ھەربۆیە لەكارەكەم دوورخرامەوە".

دروستكردنی چەندین بەنداو لەسەر رووباری زێی بچووك لەلایەن حكوومەتی ئێران گرفتی بۆ بەشێك لە ناوچەكانی باشووری كوردستان دروستكردووە و چەند جارێكیش خەڵكی قەڵادزێ و دەڤەری راپەڕین تووشی كێشەی بێ ئاوی بوونە.

ھ.م

بەڕێوەبەری سەرچاوەكانی ئاوی پیرانشار لەكارەكەی دوورخرایەوە
بەڕێوەبەری سەرچاوەكانی ئاوی پیرانشار لەكارەكەی دوورخرایەوە
بەڕێوەبەری سەرچاوەكانی ئاوی پیرانشار لەكارەكەی دوورخرایەوە