هه‌سه‌ده راگه‌يه‌ندراوێكى له باره‌ى 25ه‌مين رۆژى شه‌ڕى عه‌فرينه‌وه بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هێرشه‌كانى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى بۆ سه‌ر عه‌فرين بۆ 25ه‌مين رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك به‌رده‌واميان هه‌يه و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) له راگه‌يه‌ندراوێكى سه‌ربازيدا ورده‌كارى ره‌وشى سه‌ربازى عه‌فرين و دۆخى شه‌ڕى خسته‌ڕوو.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، هاتووه:
ناوەندی عەفرین
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سوپاى توركيا بە تۆپی دورهاوێژ، دەوروبەری نەخۆشخانەی عه‌فرینی بۆردومان کرد، لە ئەنجامدا هاووڵاتیەکی سڤیل شەهید بووە و 4 سڤیلی دیکەش بریندار بوون.
دوێنێ ئێوارەش، فڕۆکە جەنگییەکانی توركيا گوندی جۆمکای سەربە ناوەندی عەفرینی بۆردومان کردبوو و بە هۆیەوە زیانی زۆر بەر هاووڵاتیانی مەدەنی کەوتووە.
بولبل:
كاتژمێر 10:00ى سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگیيەکانی تورکیا بۆردومانی گوندی شێخورزێیان کردووە. پاشان سەربازان و چه‌كدارانى ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى تورکیا ویستویانە دەربازی گوندەکە بن، بەڵام لە لایەن شەڕڤانانەوە بەدژواری لێیان دراوە و پاشەکشیان پێ کراوە. وێرای ئەوەش ژمارەیەکی زۆر کوژراو وبرینداریان داوە. دوا بە دوای ئەوەش جارێکی دیکە گوندەکە لە زەمین و ئاسمانەوە بۆردومان کراوەتەوە.
شیێ
لە دوێنێ شەوەوە تا سەر لەبەیانی ئەمڕۆش سوپاى توركيا، ناو به‌ناو گوندەکانی ئەو ناوچەیەی تۆپباران کردووە.
جەندریس:
لە شەوی رابردوەوە تا ئێستا، بە دژواری جندریسێ و دەوروبەری لە زەمین و ئاسمانەوە بۆردومان کراون. هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا هێرشی زەمینی سەربازان و چه‌كدارانى ميليشياكانى هاوپه‌يمانى تورکیا دەستیپێکردووە. له به‌رامبه‌ردا شەڕڤانان بە بەرپەرچی هێرشبەرانیان داوەتەوە و تێکیانشکاندوون و ناچاری پاشەکشێیان کردووه.
لە گوندەکانی حاجی ئەسکەندەر و دێر بەلوتیش، لە بەرپەرچی شەڕڤاناندا کوژرانی 38 چه‌كدار و سه‌ربازى سه‌ر به سوپاى توركيا پشتڕاست کراوەتەوە.
هاوکات گوندەکانی موحەمەدیە و دێوا، لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کراون. لە دەوروبەری گوندی ئاخجەلێش، شەڕیكی دژوار روویداوە رێگه نه‌دراوه سوپاى توركيا پێشڕه‌وى بكات.
سه‌رچاوه: ناوه‌ندى راگه‌ياندن و چاپه‌مه‌نى هه‌سه‌ده