چەند هەنگاوێکی گرنگ بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێل لە وەرزی زستان

چۆن جامی ئۆتۆمبێل لە بەستەڵەک پاک دەکەیتەوە

K24 – هه‌ولێر:

لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و دابەزینی پلەی گەرما بۆ ژێر سفر، ئۆتۆمبێلەکان دووچاری چەند کێشەیەکی وەرزیی دەبنەوە.

لەم وەرزەدا، دەبێت پێش بەکارخستنی ئۆتۆمبێلەکان چەند هەنگاوێک رەچاو بکەین و ئەنجامیان بدەین.

  • پێش ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەت بەکاربخەیت، تەواوی رادیۆ و گەرمکەرە و ئەو ئامێرانە بکوژێنەوە کە کار دەکەنە سەر باترییەکەت، چونکە سەرما کاردەکاتە سەر توانستی باترییەکان.
  • ئەگەر باترییەکە هەر کاری نەکردم ئەوا بۆ باوەی 10 بۆ 12 چرکە بووەستە تاکو باترییەکە وزەی بۆ دەگەڕێتەوە و پاشان بەکاریبخەرەوە.
  • ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە کۆنن و خاوەنی کاربورێتۆر (کابرێتەر)ن، دەبێت لەکاتی داگیرساندنی ئۆتۆمبێلەکە، پێ بە پایدەری بانزیندا بنرێت، تاکو گەرمیی پێویستی دەگاتە بزوێنەرەکە.
  • هەوڵبدە هەمیشە ئۆتۆمبێلەکەت لە شوێنێکی داخراو رابگریت، تاکو هەوای ساردی زستان، کەمتر کاری تێبکات.
  • دڵنیابە لەوە ئۆتۆمبێلەکە بڕی پێویست دژە بەستن (ئەنتی فریزی) تێدایە.
  • ئەو کەسانەی ماڵیان لە ناوچە شاخاوییەکانە و رۆژانە بەناو بەفردا گوزەر دەکەن، دەبێت تایەی تایبەت بە بەفر بخەنە سەر ئۆتۆمبێلەکانیان.

پاراستنی جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل لە بەستن

  • ئەو شەوانەی پلەی گەرما زۆر نزمن، پیازێکی کاڵ بکە بە دوو کەرتەوە و بیدە لە جامەکە، یاخود سرکە و کحول تێکەڵ بکە و بیدە لە جامەکە.
  • هەرگیز ئاوی گەرم نەکەیت بە جامەکەدا یاخود هەوڵمەدە بە شتێک بیکڕێنی چونکە ئەگەری شەقبردنی جامەکە زۆر زیاد دەکەن.
  • لەکاتی پاککردنەوەی جامی سەیارەکە لە بەفر و بەستوویی، گەرمی ناوەیەی ئۆتۆمبێلەکە دابگرسێنە و بە فڵچەیەکی نەرم بەفرەکە خاوێن بکەرەوە.

سەرچاوە: Miror

H.J