ئه‌ردۆغان: له‌به‌ر كوردبوون هيچ كوردێك په‌راوێز نه‌خراوه
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکى كۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگەیاند، "ئێمه سیاسه‌تی ره‌تكردنه‌وه و نكۆڵی‌كردن و تواندنه‌وه‌مان كۆتایی پێهێنا. له‌م وڵاته هیچ كوردێك ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی كورده، په‌راوێز نه‌خراوه".
ئەردۆغان بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری پارتەکەی کرد لە گوڕەپانی بێشیۆڵ له شارى وانى باكوورى كوردستان و تیایدا گوتارێکی پێشکەشکرد.
سەرۆك کۆماری تورکیا سه‌باره‌ت به پرسى كورد له توركيا گوتی: "ئێمه سیاسه‌تی ره‌تكردنه‌وه و نكۆڵی‌كردن و تواندنه‌وه‌مان كۆتایی پێهێنا. له‌م وڵاته هیچ كوردێك ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی كورده، په‌راوێز نه‌خراوه".
ئه‌ردۆغان تیشکی خستە سەر ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشکەشی شاری وان کراوە و گوتی: "له‌گه‌ڵ هه‌موو دامه‌زراوه‌كانمان هه‌ڵمه‌تێكی چڕوپڕمان ده‌ستپێكرد و وان-مان سه‌رله‌ونوێ نۆژنكرده‌وه".
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتى (هه‌ده‌په)شى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه پاره‌ى ده‌وڵه‌تى بۆ قه‌نديل ناردووه و له‌و باره‌يه‌وه گوتی: "ئه‌و پاره و توانایه‌ی بۆ خزمه‌تكردنی ئێوه دابین كرابوو بۆ قه‌ندیلیان ره‌وانه كرد و راده‌ستی رێكخراوى "تیرۆریستیان" كرد. ئێمه وان و خه‌ڵكی وانین. ئێمه ناهێڵین ئه‌و خوێنمژانه‌ی تینوی خوێنی گه‌لی خۆیانن و تیرۆریست و حه‌رامزاده‌ن لێره بێن و بڕۆن".
بڕياره رۆژى (24ى حوزه‌يران/ يۆنيۆ)ى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى گشتى و سه‌رۆكايه‌تى له توركيا به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر