نه توركیا چووه‌ته عه‌فرین و نه رووسیا كشاوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
چالاكوانان و سه‌رچاوه میدیاییه‌كان ئاماژه به زیادبوونی بۆردوومانه‌كانی توركیا و ئه‌و گرووپانه ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر عه‌فرین كه ئه‌نقه‌ره پاڵپشتیان ده‌كات، جگه له‌وه‌ش پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی یه‌په‌گه و ئه‌و هێزه چه‌كدارانه له ناوچه‌كانی شاره‌كه ده‌ستیپێكردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی چالاكوانه سوورییه‌كان، بۆردوومانه‌كانی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، زیاتر به‌شی رۆژئاوای هه‌رێمی عه‌فرینی گرتووه‌ته‌وه‌و ئه‌و هێزه سووریانه‌شی ئه‌نقه‌ره پاڵپشتیان ده‌كات، له باكووره‌وه به‌شداریی بۆردوومانه‌كانیان كردووه‌و زیانی ماددی و چه‌ند برینداریكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: "یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی "یه‌په‌گه"ـش شارۆچكه‌ی ئه‌عزازی باكووری حه‌له‌ب بۆردوومان ده‌كه‌ن و یه‌كێك له تۆپه‌كان له ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كه‌تووه‌ته سه‌ر زه‌وی و چه‌ند كه‌سێكی بریندار كردووه. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی توركی ده‌ڵێت: به‌هۆی بۆردوومانی شاری ئه‌لبابیش له باكووری سووریا، منداڵێك كوژراوه‌و 5 كه‌سی سڤیلی دیكه بریندار بوون".
چالاكوانه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، پێكدادانی توند بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له نێوان هێزه‌كانی توركیا و ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی له ناوچه‌ی "بالیه"ـی سه‌ر به شاره‌دێی بلبله له‌سه‌ر سنووری باكووری عه‌فرین روویداوه. هه‌روه‌ها له شه‌ڕی نێوان چه‌كداره سوورییه‌كانی سه‌ر به توركیا و یه‌په‌گه‌دا، دوو چه‌كداری ئه‌و گرووپانه كوژراون.
به‌ڵام سه‌رچاوه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه كه، یه‌په‌گه ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 4 "چه‌ته"ـیان كوشتووه و 5 كه‌سی دیكه‌یشیان برینداركردووه. ئه‌وه‌ش ئه‌و كاته بووه كه سه‌ربازانی توركیا هه‌وڵیانداوه له‌و ده‌روازه‌وه كه پێشتر به‌رامبه‌ر گوندی بالیه‌ی بلبله كردبوویانه‌وه چاودێری ناوچه‌كه بكه‌ن و دزه‌بكه‌نه ژووره‌وه".
8/ These pictures were taken tonight. Syrian rebels carrying Turkish flags still gathering around Azaz in preparation of a possible military operation against Kurdish enclave of Afrin. pic.twitter.com/n8VBwvvoko
— Jenan Moussa (@jenanmoussa) ١٩ يناير، ٢٠١٨
راگه‌یاندنی ناوه‌ندی جه‌نگ له سه‌رچاوه كوردییه‌كانه‌وه رایگه‌یاندووه: "ئه‌و بۆردوومانانه‌ی گونده‌واره‌كانی عه‌فرینی گرتووه‌ته‌وه، گرووپه‌كانی "قه‌ڵغانی فورات" ئه‌نجامیانداوه‌و ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له راستییه‌وه كه ده‌ڵێن: به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی توركیاوه بووه".
چالاكوانان و سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ناوچه‌كه‌ش ده‌ڵێن: "هاتنی گرووپه چه‌كداره‌كان و لیوای ئه‌سكه‌نده‌روون بۆ سه‌ر سنووری عه‌فرین و توركیا به‌رده‌وامه و توركیا له‌و سنوورانه‌دا كۆیان ده‌كاته‌وه تا هه‌ر ساتێك ویستی هێرش بكاته‌سه‌ر شاره‌كه و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و گرووپانه بكاته "سه‌ره‌ڕم" بۆ په‌لاماردانی عه‌فرین.
7/ A new video showing Turkey backed FSA rebels preparing to head to Afrin battle. @akhbar pic.twitter.com/ANvYCeoRnz
— Jenan Moussa (@jenanmoussa) ١٩ يناير، ٢٠١٨
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی چالاكوانان، ئۆپراسیۆنه‌كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له 10 میحوه‌ره‌وه ده‌بێت، چونكه سوپای توركیا هێزی زۆری تێدا كۆكردوونه‌ته‌وه‌و سه‌رباز و ئالیاتی سه‌ربازی زۆری هێناوه‌ته ناوچه‌كانه‌وه.
له هه‌مان چوارچێوه‌دا چالاكوان و شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن "هێزه‌كانی سوپای رووسیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێگه‌كانی خۆیان له عه‌فرین جێنه‌هێشتووه و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای رووسیا ده‌كه‌ن، هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه و دوورن له راستییه‌وه. ته‌نها جووڵه‌یه‌كیان بۆ دابه‌شكردنی هێزه‌كانیان له بنكه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری عه‌فرین كردووه و نه‌كشاونه‌ته‌وه".
له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایدا له عه‌فرین خۆپیشداندانی گه‌وره دژی هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركاریی سوپای توركیا ئه‌نجامدراوه‌و كوردانی ئه‌و ناوچانه به‌ڵێنی به‌رگریكردن له ناوچه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.