لە رووداوێكی ھاتووچۆدا 11 كەس برینداربوون
K24 - سۆران
لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لەسەر رێگەی ھاملتۆن لە دەڤەری سۆران، 11 كەس برینداربوون، یەكێك لە بریندارەكان باری تەندروستی ناجێگیرە.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی سۆران ئاشكرای كرد: "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای گشتی هاملتۆن لە نێوان ناحیەی خەلیفان- سپیلك لە نێوان سێ ئوتومبێل روویدا، ئۆتۆمبێلێكی كیا خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئێم گراند، دواتر کێشابوو بە ئوتومبێلی جۆری لانسەر، لە ئەنجامدا 11 كەس برینداربوون".
ھاتووچۆی سۆران راشیگەیاند: "یەكێك لە بریندارەكان كە ئافرەتێكە برینی سەختە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ھەولێر كرا".
روونیشی كردووەتەوە: "هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ پابەند نەبوون بە بنەما و رێسای هاتووچۆ و ئەنجامدانی رەتبوونی هەڵە".
ھ.م