ئيبراهيم جه‌عفه‌ری: به‌هۆی چه‌كی كیمیایی 5 هه‌زار كورد شه‌هید بوون
K24 - هه‌ولێر:
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا رایگه‌یاند، لەگەڵ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی نین و له ساڵی 1988 لە هەڵەبجە کیمیایی دژ بە کورد بەکارهێندراوە، کە بەهۆیەوە 5 هەزار شەهید لە رۆڵەکانی کورد لەو شارەداوە.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، بەچاوی خۆمان بەکارهێنانی چەکی کیمیاییمان بینیوە، بۆیە ناکرێت هیچ کەسێک باس لە مەترسییەکانی ئەو چەکە لەلای ئێمە بکات.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئەگەر خەڵک لەڕێگەی نووسینی کتێبێک یاخود گێڕانەوەی باس لەو چەکە و مەترسییەکانی دەکات، ئەوا ئێمە بە چاوی خۆمان بینیومانە".
دووپاتیشی كرده‌وه، بە هەموو شێوەیەک بەکارهێنانی چەکی کیمیایی رەتدەکەنەوە.
جەعفەری، كه بۆ به‌شداریكردنی كۆنفرانسی تایبه‌ت به داهاتووی سووریا و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند, سووریا وڵاتێکی دراوسێيە ناکرێت مامەڵە و پەیوندیمان لەگەڵیدا نەبێت.
هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت عێراق پەیوەندییە مێژووییەکان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی لەبەرچاوبگرێت.
كۆنفرانسی تایبه‌ت به داهاتووی سووریا و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به به‌شداری نزیكه‌ی 80 وڵات له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ا. م