به ڤيديۆ.. قرشێكى تۆقێنه‌ر دۆزرايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و قرشه‌ى له مانگى ئابى رابردوودا له نزيك كه‌ناراوى Algarve دۆزرايه‌وه، به هۆى ترسناكييه‌كه‌يه‌وه هێشتا جێى تێڕامان و توێژينه‌وه‌يه لاى زانايان بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه ره‌چه‌ڵه‌كى قرشه‌كه.
زانايانى په‌يمانگه‌ى پورتوگالى (IPMA) و كارمه‌ندانى سه‌ر به نێرده‌ى توێژينه‌وه‌كانى يه‌كێتى ئه‌وروپا ناويان له قرشه‌كه ناوه "به به‌ردبوويه‌كى زيندوو" دواى ئه‌وه‌ى پشكنينيان بۆ كردووه و ده‌ركه‌وتووه، هاوچه‌شنى ئه‌و قرشه 80 مليۆن ساڵ له‌مه‌و به‌ر ژياوون.
قرشه‌كه درێژييه‌كه‌ى مه‌ترێك و نيوه. له قوڵايى 700 مه‌تر له ئاوى نزيك سه‌يرانگه‌ى پورتيماو دۆزراوه‌ته‌وه.
مارگاريدا كاسترۆ له زانكۆى Algarve رايگه‌ياند، قرشه‌كه نزيكه‌ى 300 ددانى هه‌يه كه 25 رێزن. ئه‌مه‌ش تواناى ئه‌وه‌ى پێداوه راوى قرش و ماسى ديكه بكات.
زانايان له‌و بڕوايه‌دان، ژينگه‌ى گونجاوى ژيانى ئه‌و جۆره قرشه قووڵايى زه‌رياى ئه‌تڵه‌سى و نزيكى كه‌ناراوه‌كانى ئوستراليا و نيوزيله‌ندا و ژاپۆنه.