عه‌بادى بانگده‌كرێت بۆ په‌رله‌مان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌ليم جبوورى داوايكرد، ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زيران حه‌يده‌ر عه‌بادى ئاماده‌ى دانيشتنى په‌رله‌مان بێت.
جبوورى گوتيشى: پێويسته عه‌بادى له دانيشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا ئاماده بێت بۆ روونكردنه‌وه‌ى ره‌وشى نوێى عێراق و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسيارى په‌رله‌مانتاران.
په‌رله‌مانى عێراق نه‌يارى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانه و هاوكات حكومه‌تى عێراقيش دژايه‌تى خۆى بۆ ئه‌و پرۆسه‌يه ده‌ربڕيوه.