كاره‌بای هه‌ولێر سه‌رپێچیكارانی كاره‌با و قه‌رزاره‌كانی ئاگادار ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر له چه‌ند خاڵێكدا ئاگادارییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا داوایكردووه، له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچیان هه‌یه له بواری كاره‌با سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌یان بكه‌ن و به پێچه‌وانه‌وه له ساڵی داهاتوودا رووبه‌ڕووی سزا ده‌بنه‌وه و هۆشداریشی داوه‌ته ئه‌وانه‌ی قه‌رزی كاره‌بایان له لایه.
ده‌قی ئاگادارینامه‌كه
خاڵی یه‌كه‌م
ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه، كه پێوه‌ری كاره‌بایان بشكنن و ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌بوو سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی فرۆشتنی وزه‌ی كاره‌بای سنووره‌كه‌یان بكه‌ن به مه‌به‌ستی لابردنی حاڵه‌ته‌كان له ماوه‌ی 1/12/2019 تا 1/1/20120 كه ده‌به‌خشرین له سزا وپێبژاردن، به پێچه‌وانه‌وه دوای ئه‌و ماوه‌یه هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی بڕینی سه‌رپێچییه‌كانی سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با ده‌ستپێده‌كات و هه‌ر یه‌كێك له‌م حاڵه‌تانه له پێوه‌ره‌كانیان ببینرێت له لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه كاره‌باكه‌ی ده‌بڕێت و رێكاری یاسای به‌رامبه‌ر وه‌رده‌گیرێت و سزای مادی توند ده‌درێت.
حاڵه‌ته‌كان:
1- پێوه‌ری كاره‌با ده‌ستكاری كرابێت، یاخود جامه‌كه‌ی شكابێت، یاخود مۆری سه‌ره‌وه و خواره‌وه‌ی پێوه‌ر ده‌ستكاری كرابێتز
2- بێ پێوه‌ر كاره‌با راكێشرابێت.
3- كاره‌با له ژێر پێوه‌ر راكێشرا بێت.
خاڵی دووه‌م:
ئاگاداری ئه‌م هاووڵاتیانه ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ر پێكهاته‌یه‌كیان (خانوو، بیری ئاو، كارگه، ..هتد) به سه‌رپێچی (بێ مۆڵه‌ت) درووست كردووه و ده‌یانه‌وێت كاره‌بای نیشتمانی بۆ پێكهاته‌كه رابكێشن، له ماوه‌ی نێوان 1/12/2019 تا 1/1/2020 سه‌ردانی هۆبه‌ی یاسایی له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سنووره‌كه‌یان بكه‌ن، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی رێكاره پێویسته‌كان، به پێچه‌وانه‌وه دوای ئه‌و ماوه دیاریكراوه به هیچ شێوه‌یه‌ك كاره‌با نادرێت به‌م جۆره پێكهاتانه كه به سه‌رپێچی درووست كراوون.
خاڵی سێیه‌م:
ئاگاری هاوبه‌شانی كاره‌با له پۆله‌كانی (كشتوكاڵی، بازرگانی، پشه‌سازی) ده‌كه‌ینه‌وه، كه قه‌رزاری كرێی كاره‌بان به زووترین كات سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی فرۆشتنی وزه‌ی كاره‌با بكه‌ن به مه‌به‌ستی دانی قه‌رزه‌كانیان به پێچه‌وانه‌وه له لایه‌ن تیمه‌كانی بڕینی كاره‌باوه، كه له ئێستادا هه‌ڵمه‌تێكی فراوان ده‌ستیپێكردووه، كاره‌باكه‌یان ده‌بڕێت.