کریستیانۆ رۆناڵدۆ پاشای ریکۆردەکانی چامپیۆنزلیگە و چوار جار ریکۆردێکی خۆی شکاندەوە

یەکەم یاریزانە لە ساڵێکی چامپیۆنزلیگ 18 گۆڵ تۆمار بکات

K24- هەولێر

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر ئپۆیل نیقۆسیا بۆ چوارەم جار ریکۆردێکی خۆی شکاندەوە و بووە یەکەم یاریزان لە ساڵێکی چامپیۆنزلیگ زۆرترین گۆڵ تۆمار بکات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر ئەپۆیل دووانەیەکی تۆمارکرد و لە پێشەنگی گۆڵکارانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ ژمارەی گۆڵەکانی بۆ 8 گۆڵ بەرزکردەوە، ژمارەی گۆڵەکانی لەمساڵیش بۆ 18 گۆڵ بەرزکردەوە، کە ئەمە یەکەم یاریزانە لە ساڵێکی خولەکە ئەوەندە گۆڵ تۆمار بکات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ساڵێ 2012 ىۆیەکەمجار لە ساڵێکی چامپیۆنزلیگدا 13 گۆڵی کرد،لە 2013 ژمارەی گۆڵەکانی لە ساڵێکی چامپیۆنزلیگ گەیاندە 15 گۆڵ و لە 2014 هەمان ریکۆردی دووبارە کردەوە، بەڵام دوو ساڵ لەمەوبەر لە 2015 ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 16 گۆڵ، ئەمساڵیش گەرچی هێشتا یارییەکی بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتمۆند ماوە، بەڵام تاکو ئێستا 18 گۆڵی لە 2017 کردووە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ریکۆردی خۆی لە چامپیۆنزلیگ شکاندەوە
کریستیانۆ رۆناڵدۆ ریکۆردی خۆی لە چامپیۆنزلیگ شکاندەوە

ئەو ریکۆردانەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر ئەپۆیل نیقۆسیا لە چامپیۆنزلیگ شکاندی:

  • لە دوایین 10 وەرزی چامپیۆنزلیگ بووە خاوەنی زۆرترین ئەسیست (29 ئەسیست)
  • بووە یەکەم یاریزانی ریال مەدرید لە خولە ئەوروپییەکان 100 گۆڵ تۆمار بکات
  • کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دوایین 10 یاریی لە چامپیۆنزلیگ 18 گۆڵی کردووە
  • کریستیانۆ لە دوایین 10 یاریی لە خولەکە تەنیا بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید گۆڵی نەکردووە
  • خاوەنی زۆرترین دووانەیە لە چامپیۆنزلیگ و بووە خاوەنی دووانەی ژمارە 32
  • گۆڵکاری مێژوویی چامپیۆنزلیگە بە 113 گۆڵ